لە هەولێر گروپی میوزیکی هاوڕێیانی ئارامی رۆح کۆنسێرتێکیان سازکرد
بەئامادەبوونى (ساسان عەونی) وەزیری شارەوانی و (ئومێد خۆشناو) پارێزگارى هەولێر و (ئاریان صلاح الدين) بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەك لە بەرپرسان و هونەرمەندان و هونەردۆستان, لە هۆڵى ڕۆشنبیرى هەولێر گروپی میوزیکی هاوڕێیانی ئارامی رۆح – کۆیە,نۆیەمین كۆنسێرتی گۆرانی و موزیكی خۆیان سازكرد.
ئەم كۆنسێرتە كە بە پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر بەڕێوەچوو, گوڵبژێرێك لە گۆرانی و ئاواز و میوزیکی ڕەسەنی کوردى و ناوچەی کۆیە پێشکەش كرا, زۆربەی گۆرانییەكانی نێو ئەم كۆنسێرتە بەرهەمی هونەرمەندە دێرینەكانی كۆیە بوون.
لە كۆنسێرتەكەدا هەشت موزیكژەن و دوو گۆرانیبێژ بەشداربوون و ئەمە دەبێتە جاری دووەم لە شاری هەولێر كۆنسێرت ساز بكەن,هەروەها بڕیارە لە داهاتوودا لە شارەكانی دیكەی كوردستان كۆنسێرتی گۆرانی و موزیكی ئەنجام بدەن.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی