یاسا، بینینی داپیرە و باپیرە بۆ نەوەكانیان

یاسا،  بینینی داپیرە و باپیرە بۆ نەوەكانیان

یاسا

بینینی داپیرە و باپیرە بۆ نەوەكانیان

بەپێی بۆچوونی یاسای باری كەسی ئەم بابەتەی مەرجدار كردووە، وەك لە ماددەی (٤/57) دەڵێت ئەگەر ژن و مێردە جیابووەوەكە لە ژیاندا بوون ئەوا نەنك و باپیر بۆیان نییە نەوەكانی خۆیان ببینن (كە ئەمەش پێچەوانەی شەرعە) بەڵام ئەگەر لە ژیاندا نەمابوون ئەوكات مافی بینینیان هەیە. بەڵام دادوەر لەم دۆسیدا بە تەواوی جێبەجێی لایەنی شەرعی دەكات و ڕێگەی داوە بە بینینی منداڵەكە لە لایەن نەنكیەوە، لەكاتێكدا باوكی منداڵەكە لە ژیاندایە و لە دەرەوەی وڵاتە، بە بەڵگەی شەرعیی ئەوەی كە پچڕانی سیلەی ڕەحم ڕێگە پێنەدراوە، ئەوەش بە بەڵگەی دەقی قورئان.

سەبارەت بە بوونی ماددەی(57) لە لەیاسای باری كەسی كە پێچەوانەی دەقی قورئانە، ئەگەر تانەی لێ بدرێ بە (عدم دستوریة القوانین) ئەوا دەقێكی نادەستووریە پاڵپشت بە ماددە (2) دەستوور كە دەڵێ(الاسلام دین الدولة الرسمي، وهو مصدر اساس للتشریع، لا یجوز سن قانون یتعارض مع ثوابت احكام الاسلام)، بۆیە دەتوانین بڵێین كە بڕیاری دادگای باری كەسێتی هەم بڕیارێكی شەرعییە هەم بڕیارێكی یاسایی.

 

Top