دوای گۆرانی پرچی سپیت,بەهجەت یەحیا دوو بەرهەمی دیكەی بڵاوكردەوە

دوای گۆرانی پرچی سپیت,بەهجەت یەحیا دوو بەرهەمی دیكەی بڵاوكردەوە

ئەگەرچی لەم چەند ڕۆژەدا گۆرانییەكی نوێی بەناوی(پرچی سپیت) بڵاوكردەوە,لە ئێستادا هونەرمەندی دیاری كورد (بەهجەت یەحیا) دوو گۆرانی دیكەی بڵاوكردەوە.

بەهجەت یەحیا لە كەناڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانیەكی نوێی بەناوی (گوڵ لە گوڵستان) بڵاوكردەوە كە خۆی ئاوازەكەی ئامادەكردووەو هۆنراوەكەی لەلایەن شاعیری گەورەی كۆچكردوو بێسارانی نووسراوەو لەلایەن پیرەمێردی شاعیر وەرگێڕدراوەتە سەر شێوەزاری سۆرانی,هەروەها ئارام سەردار موزیكی ئەم گۆرانییەكەی ئامادەكردووە.

هاوكات بەرهەمێكی دیكەی بڵاوكردەوە بەناوی (گۆزەكەی خەیام)بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە كە هونەرمەند بەهجەت یەحیا خۆی ئاوازی ئەم بەرهەمەی ئامادەكردووە,و خەیام هۆنراوەكەی نووسیوەو لەلایەن (گۆران)ی شاعیر وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی كوردی,هەروەها ئارام سەردار موزیكی ئەم بەرهەمەی ئامادەكردووەو هەریەك لە (ڕێبین سالار) بە ئامێری موزیكی سەنتوور و (خەلیل عەبدوڵا) بە ئامێری نەی و (عەلی هەورامی) بە ئامێری كەمانچە و (بەهزاد ڕەواقی) بە ئامێری تار لە بەرهەمەكەدا بەشدارن.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top