بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە پاکستان ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا
لە پارێزگای بەلوچستانی پاکستان بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە 12 کەس گیانیان لەدەستدا
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "داون"ی پاکستان، بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان، بەهۆی ڕووداوەکانی بارانبارینی زۆر و لافاو لە پارێزگای بەلوچستانی ئەم وڵاتە، ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٢ کەسی دیکەش برینداربوون.
بارانبارینی بەخوڕ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بووەتە هۆی دروستبوونی لافاوێکی خێرا لە ناوچەکەدا.
دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە ڕایانگەیاند: کە بەشێک لە ڕووبارەکان لافاویان گرتووە و هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکان پەکی کەوتووە.
گوڵان: سەردار خەلیل