لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر هۆتێلێک ٣٢ کەس کوژران
پۆلیسی سۆماڵ ڕایگەیاند: کە لە هێرشەکانی گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب بۆ سەر هۆتێل و سەیرانگای مۆگادیشۆی پایتەختی ئەم وڵاتە ٣٢ کەس کوژراون و ٦٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.
پۆلیسی سۆماڵ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب لە هۆتێل بیچ ڤیو و کەناری لیدۆ لە شاری مۆگادیشۆ، ٣٢ کەس کوژراون و ٦٣ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ئەم بەیاننامەیه،خۆکوژێک خۆی لەنێو خەڵکدا له سه یرانگه ته قاندۆتەوه و چەند تیرۆریستێکی دیكەش له کاتی چوونە ناو هۆتێلەکه تەقەیان لەخەڵکەکه کردووە.
بەم پێیە لەو هێرشانەدا ٣٢ کەس کوژراون و ٦٣ کەسی دیکەش برینداربوون و هێزە ئەمنییەکانی سۆماڵیش بە درێژایی شەو شەڕی هێرشبەرانیان کردووە.
هەروەها گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب بەرپرسیارێتی ئەم هێرشانەیان لە ئەستۆ گرتووە.
گوڵان: سەردار خەلیل