کۆمپانیای ئایر فرانس گەشتەکانی بۆ بەیروت تا ٦ی ئاب هەڵوەشاندەوە

کۆمپانیای ئایر فرانس گەشتەکانی بۆ بەیروت تا ٦ی ئاب هەڵوەشاندەوە

 

 

 

کۆمپانیای ئایر فرانس بەهۆی هۆکاری ئەمنیەوە سەرجەم گەشتەکانی بۆ بەیرووتی پایتەختی لوبنان تا ٦ی ئاب ڕاگرت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی پەیامنێری ئانادۆڵ، بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی لە خزمەتگوزاریی سەرنشینانی ئایر فرانسەوە دەستکەوتووە، سەرجەم گەشتەکانی نێوان پاریسی پایتەختی فەرەنسا و بەیروت تا ٦ی ئاب بەهۆی دۆخی ئەمنی ناوچەکە هەڵوەشاوەتەوە.

بڕیارە لە ٧ی ئاب گەشتەکانی نێوان هەردوو پایتەخت دەستپێبکاتەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سوپای ئیسرائیل لە ٣٠ی تەمووزدا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان یەکێک لە فەرماندەکانی حیزبوڵڵای کوشتووە.

هەروەها ئیسماعیل هەنیه بەرپرسی نووسینگەی سیاسی حەماس له ٣١ی مانگی 7 له تارانی پایته ختی ئێران تیرۆر کرا.

لە لایەکی دیکەوە ئیسرائیل کە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە، لە سنووری باکووری لوبنانیش بۆ سەر حیزبوڵڵای لوبنان.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top