قەبارەی زەبەلاحی تیلیسكۆپی هابل

قەبارەی زەبەلاحی تیلیسكۆپی هابل

زۆر جار باسی توانای تیلیسكۆپەكان دەكرێت، كە لە توانایاندایە مەودایەكی زۆر دوور ببینن و شیكردنەوەی بۆ بكەن، ئەمەش دەبێتە جێی پرسیاری ئەوانەی لە ئاستی كاری تیلیسكۆپەكاندا دەڕوان، ئاخۆ دەبێ چەندە گەورە و زەبەلاح بن، قەبارەی تیلسكۆپی هابڵ بە ئەندازەی پاسێكی قوتابخانەیە، نزیكەی ٣٥ ساڵە ئەم تیلیسكۆپە لە دەوری زەوی دەخولێتەوە و وێنەی ئەستێرە و دیمەنە جوانەكانی گەردوون دەگرێت و دەینێرێتەوە بۆ زەوی، ئەم تیلیسكۆپە بە خێراییەكی زۆر دەجووڵێ، هەر ٩٦ خولەك جارێك دەورانێكی تەواو دەكا بە دەوری زەویدا، لەگەڵ ئەوە توانای هەیە وێنەی گەلەئەستێرە دوورەكان بگرێت، بەڵام ناتوانێ وێنەی زەوی بگرێت.

Top