سەیری یاریەکانی ئۆڵمپیادی 2024ــی پاریس بکە

سەیری یاریەکانی ئۆڵمپیادی 2024ــی پاریس بکە

سەیری یاریەکانی ئۆڵمپیادی 2024ــی پاریس بکە 

وڵاتی عێراق ژمارەی دانیشتوانی 46 ملیۆن کەس زیاترە، تەنها 22 یاریزانی نوێنەڕایەتی عێراق دەکەن، لە ئۆڵمپیادی 2024ــی پاریس، لە کۆی 22 بەشدار بوو 18 یاریزان لە تۆپی پێیە، هاوکات 4 تریش هەیە لەم یاریانەیە:
مەلەوانی: حەسەن ئەلزەنکی
بەرزکەرەوەی قورسایی: عەلی عەمار
یاریەکانی گۆرەپان و مەیدان: تەها حسێن
یاری جۆدۆ: سجاد غانم( بەهۆی بەکارهێنانی مادەی وزە بەخش لە یاریەکە دوورخرایەوە).

وڵاتی تریش هەیە ژمارەی دانیشتوانی زۆر کەمترە لە عێراق، بەڵام چەند هەنگاوێک لەپێش عێراقە لەوانە:
ئیرلەندا : ژمارەی دانیشتوانی 5 ملیۆنە، 103 یاریزان بەشداری ئۆڵمپیادی کردوە.
هەنگاریا : ژمارەی دانیشتوانی 9,6 ملیۆنە، 170 یاریزان بەشداری ئۆڵمپیادی کردوە(هەمان ژمارەی دانیشتووی بەغدای هەیە).

ئایسلەندا : ژمارەی دانیشتوانی 382 هەزار کەسە، 5 یاریزان بەشداری ئۆڵمپیادی کردوە.

وەرزش تەنها تۆپی پێ نیە وا گرینگی پێدەدەن دڵنیابن یەک مەدالیاش بەو هەڵبژاردەی تۆپی پێ ناهێنن، ئەگەر لە پاڵ وەرزش یاریەکانی تری ئۆڵمپیاد کەوا زیاتر 36 یاری جۆراو جۆرن ، گرنگی پێ بدرێ بەدڵنیایەوە بێبەش نابن لە مەداڵیای پاڵەوانیەتیەکە.

نوسینی: فرحان جبرائیل

Top