كاوە ئیبراهیم چاوەڕوانی گرێبەستە
كاوە ئیبراهیم چاوەڕوانی گرێبەستە
كاوە ئیبراهیم یەكێك لە ڕاهێنەرە بەتواناكانی سەر ئاستی عێراقی لە بواری ڕاهێنەری گۆڵپارێز، ئەو جێگای دەستی لە بەشێكی زۆری یانەكان دیارە وەكو ڕاهێنەر كە خزمەتی زۆری بە بواری گۆڵپارێزی كردوە چەندین گۆڵپارێزی دروست كردوە بۆ یانەكان، ئەم وەرزە لە خولی نایابی یانەكانی عێراقی لەگەڵ یانەی گەرمە توانی تیپەكە بگەینێتە ریزی یانە پیشەگەرەگانی عێراقی، بەڵام بۆ وەرزی تازە تاكو ئێستا خۆی یەكلای نەكردۆتەوە لەم بارەشەوە كاوەئیبراهیم بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئەم هەفتەی ڕابردوو گرێبەستەكەم تەواو بووە لەگەڵ یانەی گەرمە، بەڵام تاكو ئێستا بەفەرمی نەك لەگەڵ من وەكو ڕاهێنەری گۆڵپارێز بەڵكو لەگەڵ یاریزانەكانیش قسەیان نەكردوە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو چی بكەین بۆ ئەوەی بتوانین كاریان لەگەڵ بكەین، هیچ قسەیەكی نوێیان لەگەڵ ئێمە نەكردوە، لەبارەی هاتنی گرێبەستیش گوتی" ئەگەر لە ناو كوردستان گرێبەستێكی باشم بۆ بێت ئەگەر بزانم سەركەوتنی منی تێدایە ڕەتی ناكەمەوە و قبوڵی دەكەم، تاكو ئێستا لە هیچ یانەیەكیش داوای گرێبەستم لێ نەكراوە جارێك چاوەڕوانین بزانین چی دەبێت ئەوكات ئێمەش بڕیارێك دەدەین.
گۆران كاوە