گروپی موزیكی نەوا یەكەم كۆنسێرتی خۆی سازدەكات

گروپی موزیكی نەوا یەكەم كۆنسێرتی خۆی سازدەكات

بە پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و ڕێكخراوی ئازادبوون,گروپی موزیكی نەوا بە ڕابەرایەتی هونەرمەند و موسیزیان (وەلید ئەحمەد)یەكەمین كۆنسێرتی وەرزی ساڵ پێشكەش دەكات .

گروپی موزیكی نەوا یەكەم كۆنسێرتی خۆی سازدەكات

بڕیارە ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 10/8/2024 كاتژمێر 7ی ئێوارە لە هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی ئەم كۆنسێرتە بەڕێوەبچێت كە گروپی موزیكی گەنجانی نەوا ماوەیەكە ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەنجامدانی یەكەمین كۆنسێرتی موزیكی خۆیان.

گروپی موزیكی نەوا یەكەم كۆنسێرتی خۆی سازدەكات

ئەم كۆنسێرتە كۆمەڵێك ئامێری موزیكی ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژئاوایی كۆ دەكاتەوە, بەشداربووانی ئەم پڕۆژە هونەرییە بریتین لە (ژێنەر ئارام) بە ئامێری ترومپێت, و (كەنار فەرهاد) بە ئامێری چەلۆ, وە (ژەنیار ئارام)بە ئامێری پیانۆ و (میلان زانست)بە ئامێری كلارنێت و (میر ئەكبەر) بە ئامێری تەمبوور و (ڕێژوان تەها)بە ئامێری عود و (دێژین جەزا)بە ئامێری كۆنتراباس و ژمارەیەكی دیكەی موزیكژەن لەم كۆنسێرتەدا بەشدارن,هاوكات هەردوو هونەرمەند (دێكان تەها) و (بەلێن فارس) وەكو دوو گۆرانیبێژی لاو لە كۆنسێرتەكەدا گۆرانی پێشكەش دەكەن.

گروپی موزیكی نەوا یەكەم كۆنسێرتی خۆی سازدەكات

گروپی موزیكی نەوا كە لە 32 ئەندام پێكهاتوون ماوەی ساڵێكە لەلایەن ژمارەیەك ژەنیاری گەنجی لێهاتوو و بەتوانا دامەزراوە,ئەم گروپە ماوەی دوو مانگە دەستبەكار بووەو چالاكی هونەریی خۆی ڕاگەیاندووە,لە ئێستادا ئامادەكاری دەكەن بۆ سازدانی كۆنسێرتێكی موزیكی كە بڕیارە لە 10/8/2024 لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت و نرخی پلیتی چوونە ژوورەوە 5هەزار دیناری بۆ دیاریكراوە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

گروپی موزیكی نەوا یەكەم كۆنسێرتی خۆی سازدەكات
گروپی موزیكی نەوا یەكەم كۆنسێرتی خۆی سازدەكات
Top