سکرتێرى گشتیى YNDK سەردانى بەشى پەیوەندى گشتیى پارتى دیموکراتى کوردستان دەكات
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 31 / 07 / 2024، سکرتێرى گشتیى YNDK سەردانی بەشى پەیوەندى گشتیى پارتى دیموکراتى کوردستان-یان كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى و یەکڕیزى گەلى کوردستان و پەیوەندى نێوان هەردوو لا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەرى هەڤاڵان (د. عەبدوڵلا عەدۆ و قەهار مەخموورى و شاکر هاشم ئەندامانى مەکتەبى سیاسیى YNDK) سەردانی بارەگای بەشى پەیوەندى گشتیى پارتى دیموکراتى کوردستان-یان كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (د. کەمال کەرکوکی ئەندامى مەکتەبى سیاسى و بەرپرسى بەشى پەیوەندى گشتیى پارتى دیموکراتى کوردستان و جوان رۆژبەیانى یاریدەدەرى بەرپرسى بەشى پەیوەندى گشتیى پارتى دیموکراتى کوردستان و بەرپرسى دیسکى پارتە کوردستانییەکان و کارگێڕ و ئهندامانی بەشى پەیوەندى گشتیى پارتى دیموکراتى کوردستان)ەوە پێشوازیكران، لە دیدارێکى برایانەدا، بس لە رەوشى سیاسى کوردستان و ناوچەکە کرا و، سكرتێری گشتیى YNDK لە وتەیەکى کورتدا تیشکى خستەسەر رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو گرنگى زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و، جەختیكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنەسیاسییەکان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانى لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنى مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرد، لەم پێناوەشدا بۆ رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسى کوردستان، پێشنیارى پێکهێنانى چەترێکى هاوبەش بۆ ئەوەى هەموو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان لەژێریدا کۆببنەوە وەک چارەسەرییەک بۆ یەکێتى و یەکڕیزى گەلى کوردستان خستەڕوو، هەروەها باسى لەوە کرد کەوا پاراستنى قەوارەى باشوورى کوردستان ئەرکى نیشتمانى و نەتەوەیى و ئەخلاقى هەموو لایەنە سیاسییەکانى کوردستانە و، پێویستە هەموو لایەک سەبارەت بەم پرسە هاوهەڵوێست و یەکدەنگ بن.
هەر لە دیدارەکەدا بەرپرسى بەشى پەیوەندى گشتیى پارتى دیموکراتى کوردستان بەناوى سەرکردایەتیى پارتى دیموکراتى کوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆیانى بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK بەرامبەر ئەو سەردانەو هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK سەبارەت بەپرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەكان راگەیاند و، جەختیکردەوە سەر یەکریزى و بەیەکەو کارکردنى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان لەپێناو زیاتر خزمەتکردنى گەلى کوردستان.
شایانى باسە هەر لەو دیدارەدا هەردوو لا جهختیانكردهوه سهر پتەوکردنى پەیوەندی برایانەی PDK و YNDK لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.