بڕیارەکانی دادگای ئیتحادی کۆتایی و پابەندکەر نین

بڕیارەکانی دادگای ئیتحادی کۆتایی و پابەندکەر نین

دەستوور ئەو سەرچاوەیەی کە دادگای فیدراڵی بە بەردەوام لە بڕیارەکانی پشتی پێدەبەستیت بە شێوەیەک کە نابیت هیچ بڕیار و یاسایەک بە پێچەوانەی دەستوور دەربچن و یان ئەگەر هاتوو بە پێچەوانەی دەستوور دەرچوون شایەنی تانە لێدان دەبن بە نادەستووریبوونی یاساکان لەو قۆناغەدا هەڵوێستە لەسەر دوو ماددەی تایبەت دەکەین مە دەتوانین بڵێن سەبارەت بە بڕیارەکانی دادگای ئیتحادی جۆرە نەگونجانەکیان تێدا بەدی دەکرێت.
هەروەکوو لە ماددەی (٩٤)ی دەستووردا هاتووە، بڕیارەکانی دادگای ئیتحادی بۆ هەموو دەسەڵاتداران کۆتایی و پابەندکەرن، بەڵام کێشەکە لە ناکۆکی بڕگەکانی دەستوور دایە کە لەگەڵ یەکتر تێگیرانیان هەیە، بەتایبەتیی ماددەی (٦١/6/ب)، کە تێیدا هاتووە: بەخشینی سەرۆک کۆمار بە زۆرینەی ڕەهای دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ئەنجامدانی ئەرکەکەی، دوای سەرکۆنەکردنی لەلایەن دادگای ئیتحادیەوە لە یەکێک لەم بارانەی خوارەوەدا:
1. سوێند خواردنی دەستووری بە درۆ.
2. پێشێلکردنی دەستوور.
3. ناپاکی (الخیانە)ی گەورە.
ئەم دەقە کۆمەڵێک تێبینی درووست دەکات کە دەبێت تێبینی لەسەر بکەین:
یەکەمیان لەگەڵ ئەو شتانەدا ناگونجێت کە لە ماددەی (٩٤)ی دەستووردا هاتووە و پرسیارەکە ئەوەیە کە چۆن بڕیارەکانی دادگا کۆتایی و پابەندکەرن بۆ هەمووان.
ئەگەر دوورخستنەوەی سەرۆکی کۆمار لە حوکم کردن لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵ بە دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بێت!؟ لەم حاڵەتەدا بڕیارەکانی دادگا بۆ هەموو دەسەڵاتەکان پابەندکەر نین و یاسادانەر دەبێت ئەم دژایەتییەی لەنێوان ماددەی (٦١) بڕگەی (6/ب) و ماددەی (٩٤)ی دەستوور لاببات و ئەگەر دەقەکە وەک خۆی بمێنێتەوە، ئەنجوومەنی نوێنەران دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارانەی هەیە کە لەلایەن دادگای ئیتحادیەوە دەرچووە، کە پێچەوانەی بڕگەکانی ماددەی (٩٤)ی دەستوورە. بە هەڵوێستە کردن لەسەر ئەو دەقانە دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بۆ هەمووان پابەنکەر و کۆتایی نین بەڵکوو لە بەردەک ئەنجوومەنی نوێنەران شایەنی تانەلێدان و هەڵوەشاندنەوە دەبیت.

Top