هونەرمەند(ئاکۆ غەریب)پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە

هونەرمەند(ئاکۆ غەریب)پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ڕێكەوتی 22/7/2024 لە گەلەری میدیا لە شاری هەولێر,هونەرمەندی شێوەكاری دیاری كورد(ئاكۆ غەریب) پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاریی كردەوە كە پێشانگەكە بۆ ماوەی 4 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

هونەرمەند(ئاکۆ غەریب)پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە

بە ئامادەبوونی (ساسان عەونی) وەزیری شارەوانی, و (ئومێد خۆشناو) پارێزگارى هەولێر, و ئاریان صلاح الدین بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و ژمارەیەك لە هونەرمەندان و كەسایەتی دیار, ڕێورەسمی كردنەوەی پێشانگەی تایبەتى شێوەکارى دیار و بەئەزموون (ئاکۆ غەریب) لە ژێرناونیشانى "ئەزموونى نیوسەدە کارى هونەرى، سروشت، مێژوو، پۆرترێتى کەسایەتییەکان" بەڕێوەچوو.

هونەرمەند(ئاکۆ غەریب)پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە

هەروەها لە ڕێورەسمی کردنەوەی پیشانگاکەدا هەریەك لە کونسڵی وڵاتانی ئیتاڵیا و کەنەدا و بەڕیوەبەرى گشتیی ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی گەشت و گوزار و ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئیداری و هونەرمەندان و هونەردۆستان ئامادەی بوون.

هونەرمەند(ئاکۆ غەریب)پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە

هونەرمەند ئاكۆ غەریب لە پێشانگەكەیدا ژمارەیەك تابلۆی قەبارە جیاوازی نمایش كرد كە سەرجەم كارەكان گوزارشتیان لە سرووشتی كوردستان و شوێنە دێرین و مێژوویەكانی شاری هەولێر دەكرد وەك قەڵای هەولێر و منارەی چۆلی و هەندێ كۆڵان و شوێنی مێژوویی,بڕیارە ئەم پێشانگەیە تاوەكو ڕێكەوتی 25/7/2024 بەردەوام بێت.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

هونەرمەند(ئاکۆ غەریب)پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە
هونەرمەند(ئاکۆ غەریب)پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە
Top