ســـــەرۆك بارزانی سیمبوڵی ئاشتی و چارەسەری و پێكەوە ژیان

ســـــەرۆك بارزانی سیمبوڵی ئاشتی و چارەسەری و پێكەوە ژیان

بە گەڕانەوە بۆ لاپەرەكانی مێژووی لكاندن و مامەڵەكردنمان لەگەڵ حكوومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق ئەو راستیی و تێڕوانینەمان بۆ دەركەوێت كە هەمیشە گەلی كورد و سەركردایەتییەكەی كلیلی چارەسەری بووە و سیاسەتی پەراوێز خستنی نەك هەر زیانی بۆ هەموو گەل و پێكهاتەكان هەبووە بەڵكو هەمیشە كێشە وئاڵۆزی وململانێی قوڵی لێكەوتۆتەوە ، هەر بۆیە ، لە رابردووی پێكهێنانی عێراقی و نوێ لە سەر دەستی سەرۆك مسعود بارزانی و و تێروانینی ژیرانەی بە سیاسەتی وردبینانەی لە كوردستان عێراق هەمووان گەیشتوونەتە ئەو باوەری كە بارزانی هەمیشە خاوەن كێشەی چارەسەری و كردنەوەی دەرگە داخراوەكان و بەسەردانەكەی بۆ بەغدا و كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە شیعە و سوننەكان و كۆبوونەوە لەگەڵیان ئەو راستییە ئاشكرا بوو .
ئەوەی راستییەكی حاشاهەڵنەگرە ئەوەیە دوای 20 ساڵ لە رووخانی ڕژێمی بەعس بەهۆی گڕتنەبەری سیاسەتی زۆرینە و جێبەجێ نەكردنی دەستوور و هاوبەشی و ململانی تایفی و مەزهەبی و ئینجا دژایەتیكردنی گەلی كورد و تاكە قەوارەی دەستووری و فیدڕاڵی هەرێمی كوردستان و سیاسەتی پەراوێز خستن پرۆسەی سیاسی عێراق نەك هەر بە چەقبەستوویی ماوەتەوە بەڵكۆ رۆژ بە رۆژ بەرەو خراپتر دەرچوو لە گشت روویەكەوە ، هەر ئەوەش بوو وایكرد كە لە سەر داوای زۆری حزب ولایەنە عێراقییەكان بە شیعە و سوننەوە سەرۆك مسعود بارزانی سەردانی بەغدا بكات و تێیدا رۆڵی كاریگەر وباڵای خۆی وەك رابردوو كە داڕێژەر و بونیاتنەری عێراقی نوێ بوو جارێكی تر ببینێت
هەر وەك چۆن بینرا كۆبوونەوەكانی سەرۆك بارزانی لەگەڵ هێزولایەنە عێراقییەكان لە سەر ئاستی ناوخۆیی و عێراقی و جیهانی دەنگدانەوە زۆر و بەگرنگ ئەو هەنگاو و دەستپێشخەریانە باسكران بەتایبەت كە بەغدا لە رووی سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتیەوە بەرەو قۆناغێكی ئاڵۆز هەنگاوی دەنا بەتایبەت بە دەستپێشخەری و چارەسەری هەندێك كێشە بوون كە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی و كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە شیعی و سووننەكان توانی وەك هەمیشە هۆكاری كردنەوەی دەرگە داخراوەكان بێت
ئامانج و كۆبوونەوەكانی سەرۆك بارزانی لەو سەردانەی بۆ بەغدا بریتین بوو لە :
یەكەم ،، تیشك خستنە سەر ئەو گۆرانكاری وپێشهات وگۆرانكارییانەی كە لە ناوچەكە وعێراق بەگشتی دێنە ئاراوە .
دووەم ،، كێشەی پەكەكە و شەڕی لەگەڵ توركیا كە ناوچەیەكی بەرفراوانی لە عێراق تووشی ئاڵۆزی گەورە كردۆتەوە ، بەتایبەتی كە پێوستە سەقامگیری وئاشتی بۆ وڵاتانی دراوسێ بێنە ئاراوە و لە ئەگەر بەرفراوانبوونی ئەو شەڕە زیانی گەورە بەر عێراق دەكەوێت .
سێیەم ،، سەرۆك بارزانی ، بە دیدار وكۆبوونەوەی لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانەی كە لە كاتی خۆیدا پشتیوانی هێرش و پەڵاماردانەكانی هەولێری بوون ، بە كۆبوونەوە و گفتوگۆكردن لەگەڵ یان و لە سەر یەك مێز لەگەڵ لایەنەكانی تر توانی زۆر سەركەوتووانە كاریگەری لە سەر بیركردنەوەی ئەو لایەنانە دابنێت ، ئەوەش ئاماژەیە بە سیاسەت و كارێزمای بارزانی لە شێوازی مامەڵ كردن لەگەڵ هەموو لایەنەكان لە پێناو چارەسەری كێشە وقەیرانەكان.
چوارەم ،، دیدگا و ڕوانینی هێزولانەیە سیاسییەكانی عێراق بۆ سەردانی سەرۆك مسعود بارزانی زۆر گرنگ و پربایەخ بوون ئەوەش لە پێناو گەڕاندنەوەی بیروهزری گفتوگۆ لە جیاتی شەڕ و ململانێی و ئاڵۆزی كە خەریك بوو میلیشیا و گروپەكان بە هۆی تێوەگڵانیان بە نائاڕامی و بەریەككەوتنەكانی ناوچەكە ئاگرەكەی زیاتر بەرفراوانتر دەكرد ،
پێنجەم ،، یەكێكی تر لەو چارەسەرییانە ئەو ناوچانە بوون بە ناوچەی كێشە سەر ناسراوە هەر لە شەنگاوە تا كەركووك كە چارەسەر نەكردنیان دەبێتە هۆی ئەوەی مەترسی گەورە دروست ببێت .

‎شەشەم ،، پاش ئەو سەردانەی سەرۆك بارزانی بۆ عێراق سەركردایەتیی سیاسی عێراق ، گشت هەوڵەكانیان خستۆتەگەڕ لە پێناو چارەسەری پرسی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان و ئینجا ئەو كێشە و گرفتانەی كە لە ناوچەكەكانی سنووری ماددەی 140 دێنە ئاراوە و كە كاریگەری زۆری لە سەر متمانە و لێكترازانی نێوان هەولێر وبەغدا دروست كردبوو .
حەوتەم ,, ئەو سەردانە گرنگ و مێژووییەی سەرۆك بارزانی توانی هەموو ئەو پیلانگێری و خەونە نەزۆكانەی كە بەرامبەر بەرهەرێمی كوردستان لەلایەن هەندێك گروپ و لایەن بە پاڵپشتی دەرەكی لە ئاڕا دابوو و چ بەڕێگەی كارت و سیناریۆی جۆراجۆر شكست پێبنهێرێت ئاڕاستەی شەڕ وململانێ بۆ لۆژیك و گفتوگۆ بگۆڕدرێت .
ئەوەی لە كۆتاییدا گرنگە ، هەرێمی كوردستان و بە رابەرایەتی سەرۆك مسعود بارزانی بە دەستپێشخەری و هەنگاوەكانی جارێكی تر دەستی ئاشتی و پێكەوەژیان و هاوبەشی بۆ هەموو لایەنەكان درێژ كردەوە لە پێناو چارەسەری ڕیشەیی كێشەكان و جێبەجێكردنی دەستوور و هاوبەشی و رێگریكردن لەهەموو ئەو هەوڵانەی كە تێیدا ئامانجیان تێكدانی سەقامگیری و یەكتر قبووڵكردنە و چونكە مێژوو سەلماندی كە سیاسەتی پەراوێزخستن و زۆرینە جگە لەوەی بێ متمانەی ولێكترازان دروست دەكەن بەڵكو دەبنە هۆی قوڵتربوونەوەی كێشەكان بەتایبەتی كە ئێستا ناوچەكە بەرەوشێكی هەستیاردا گوزەر دەكات.

Top