وەرزشی مەلەوانی خواستی لە سەر زۆر بووە
وەرزشی مەلەوانی خواستی لە سەر زۆر بووە
وەرزشی مەلەوانی یەكێك لەم وەرزشانەی كە وەرزشوانان و چینەكانی كۆمەڵگەش بە شێوەیەكی بەرفراوان لە ئێستادا ڕوویان لەم وەرزشە كردوە بۆ ئەوەی هەم لایەنی تەنردسوتیان بەهێز بكەن و هەم لە پاڵ لایەنی جەستەیی وەرزشەكەش ئەنجام بدەن و ئارەزووەكانیان وەكو وەرزش بەدی بهێنن، لە وەرزی هاوین چینەكانی كۆمەڵگە بە هەموو ئاستەكانی ڕوو لەم وەرزشە دەكەن، بەشێك بۆ وەرزش كردن و كۆمەلێكیش بۆ باشبوونی لایەنی تەندروستی، بەشێكیش بە ڕێنمایی پزیشكی دەچنە نێو ئاو، بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماش خواستنی خەڵك بۆ ئەم یارییە زیاتر دەكات و زۆربەی مەلەوانگەكان پڕبوونە لە فێرخواز و وەرزشوانان، گۆڤاری گوڵان بۆ ئەم پرسە سەردانی یەكێك لە مەلەوانگەكانی كردوە و ئەم ڕاپۆرتەی ئەنجامدا و بۆچوونی خەڵكی جۆراوجۆری وەرگرتووە، ئەوانیش قسەی خۆیان بۆ گۆڤاری گوڵان هەبووە.
ڕاهێنەر مەولود ئەسعەد لە بارەی یاری مەلەوانی لە وەرزی هاویندا بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: لەم وەرزەی هاوین بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما زیاتر خواستی لە سەرە، لە وەرزی زستانیش باشە، چونكە ئاوی مەلەوانگەكەمان گەرمە بس خواستی زیاتر لە سەر نییە وەكو هاوین، لەبارەی هاتنی خەڵكیش گوتی" چەند جۆرێك خەڵك سەردانمان دەكاتن هەیە بۆ فێربوون دێت و هەیە بۆ نەخۆشی و لێرە هەموو چینەكانی كۆمەڵگا لە وەزیر بگرە تا هاونیشتمانی ئاسایی سەردانی ئێرە دەكات، بەشێكیش بۆ چارەسەری پزیشكی دێنە مەلەوانگەكان، ئێمە جگە لە مەلەوانی چالاكی جۆراوجۆرمان هەیە وەكو تێنس چەندین خولی تریش دەكەینەوە بۆ ئەوەی چالاكییەكان هەمە جۆربن، لە بەرنامەشمان دایە وەكو ئاكا فتنس پاڵەوانێتی جۆراوجۆری وەرزشی ئەنجام بدەین، لە هەوڵی ئەوەشین تیپێكی مەلەوانی بە ناوی مەلەوانگەكەمان دروست بكەین بۆ بەشداری كردن لە پاڵەوانێتی هەولێر و ئاستی كوردستانیش، لە هەوڵیش بیكەینە یانە، لە بارەی گرفتەكانی یاری مەلەوانی مەولود گوتیشی" زیاتر كێشەی ئێمە ئەوەیە كە ژمارەیەك خەڵك دێنە ئێرە دەڵین مەلەوانی دەزانین كەچی یاریزان نییە و هیچ زانیارییەكیان نییە دەبێتە گرفت بۆ ئێمەی ڕاهێنەر، هەروەها ئێمە زیاتر سەلامەتی یاریزانانمان دەوێت بەهۆی سەڵامەتی، لە بارەی ئافرەتانیش گوتی" بۆ ئافرتانیش ڕاهێنەری تایبەتمان هەیە و چەندین خولی جۆراوجۆرمان بۆ خانمایش هەیە، ئەوانیش جۆراوجۆرن بۆ وەرزش و فێربوون و نەخۆشی دێن، لەبارەی پاك و خاوێنی ئاوەكەش و بوونی سەلامەتی تەندروستی گوتی"هەفتەی جارێك ئاوەكە دەگۆڕێت و ڤاكیۆمی ئاوەكەش دەكەین بۆ ئەوەی سەلامەتی مەلەزانان مسۆگەر بكەین و شەوانەش دەرمان و تەقیمی ئاوەكە دەكەین. جگە لەوەش قوتابیانی قوتابخانەكان سەردانمان دەكەن بۆ فێربوون و هەمیش بۆ ئەوەی كاتێكی خۆش بەسەر ببەن.
مەروان هێرش مستەفا یەكێك لە یاریزانە بەتواناكانی یاری مەلەوانی لە شاری هەولێر لەم بارەشەوە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ڕۆژانە كە دێمە ئێرە بۆ ئەوەی بتوانم پەرە بە تواناكانی خۆم بدەم لە یاری مەلەوانی و هەمیش وەرزشەكە ئەنجام دەدەن، مەشقیش دەكەم بۆ ئەوەی بەردەوام لە ئامادە باشیدا بم بۆ ئەوەی بتوانین ئامادە بین بۆ خول و پاڵەوانێتیەكان، جگە لەوەش لەم مەلەوانگەیە یاری یاریزانانیش دەدەم بۆ ئەوەی پێویستی بە هاوكاری بێت، مەلەوانی بەردەوام گرنگی خۆی هەیە بۆ تەندروستی و هەمیش دونیایەكی جیاوازە لە وەرزشەكانی تر، هەوڵ دەدەم توانای خۆم زیاتر بەرەو پێش ببەم و بگەمە ئاستێكی بەرز.
عومەر ئەیاد فێرخوازی یاری مەلەوانی لە بارەی هاتنی بۆ ئەم یارییە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" من وەكو یاریزان لێرە نیم، بەڵام لەشێكی گەران و كێشی زۆرم هەبوو، سوپاس بۆ خوا لێرە هەم كێشم دابەزییە و هەمیش فێری یاری مەلەوانی بوویمە، دەمەوێ زیاتر گرنگی لە تەندروستی خۆم و دابەزاندنی كێشم بدەم و بۆ ئەوەی لەش و لارێكی ڕێكم هەبێت و بتوانم زیاتر گرنگی بە تواناكانی خۆم بدەم، لە داهاتووشدا هەوڵ دەدەم ئاستم باشتر بێت، لێرەش لەلایەن ڕاهێنەرانەوە گرنگی زۆر بە فێرخوازان دەدرێ.
سیرات سیروان فێرخوازی یاری مەلەوانی لە بارەی ئەم یارییە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" من زیاتر بۆ لایەنی تەندروستی هاتوومەتە ئێرە، كێشم زۆرە و زۆر جار گرفتم بۆ دروست دەبێت، لێرە هەم گرنگی بە تەندروستییەكەم دەدەم، وە گرنگی بە دابەزاندنی كێشیشم دەدەم، دەمەوێ لە داهاتوودا ببمە یاریزانیش و بەشداری كێبڕكێیەكان بكەم، زۆریش ئاسودەم كە لێرە وەرزشی بە باشی ئەنجام دەدرێ و مامۆستایان گرنگی زۆرمان پێ دەدەن.