دیپلۆماسیەتی سەرۆکی حکومەت؛ چارەسەری ڕیشەیی مووچەخۆرانی هەرێمی جێگیر کرد.

دیپلۆماسیەتی سەرۆکی حکومەت؛ چارەسەری ڕیشەیی مووچەخۆرانی هەرێمی جێگیر کرد.

لە دونیای نوێی پەیوەندییە سیاسییەکاندا دیپلۆماسییەت بەدۆزەرەوە و کردنەوەی گرێکوێرە ئاڵۆزەکانی نێوان دوو وڵات یان دوو لایەنی ڕکابەر یان دوو سەرۆک وەک دوو کاراکتەری سەرەکی لە سەر شانۆی ڕووداوەکان هەژمار دەکرێت.
بە ئاوڕدانەوەیەکی خێرا لە پەیوەندییە داراییەکانی حکومەتی عێڕاق و حکومەتی کوردستان ئەوەمان بۆ ڕووندەبێتەوە کە دەسپێکی کێشەی دارایی هەردوولا لە ساڵی 2014 سەریهەڵدا، کاتێ گروپێکی یەکێتی تەکلیفی بڕینی بودجەی هەرێمیان خستە بەردەم مالیکی و ئەویش جێبەجێی کرد، و نزیکەی 10 ساڵ درێژەی کێشا؛

ساڵی 2023 بەگەرمترین گفتوگۆی نێوان هەولێرو بەغدا دادەنرێت، بەتایبەتیش دوای ڕاگرتنی نەوتی کوردستان لە لایەن دادگای پاریسەوە..
دوای وەستاندنی نەفتی کوردستانیش کێشە داراییەکانی نێوان هەردوولا بەردەوامی هەبوو.
لێرەوە پێویستە ڕۆڵی کابینەی 9 ی حکومەتی کوردستان لە دانوستانی چڕوپڕ لە گەڵ حکومەتی عێڕاق سەرکەوتووانە هەڵبسەنگێنین.. بەتایبەتیش گفتوگۆی دوو قۆڵی نێوان هەردوو سەرۆکوەزیران بارزانیی و سودانی سەرباری ئاستەنگە ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆکانی ماڵی شیعە بۆ کۆسپ خستنە بەرپێی سودانی لە لایەک،.. و زوڕنا ژەنین و بڵاوکردنەوەی نائومێدی میدیای فەرمی و سێبەرەکانی زۆرینەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لە لایەکیترەوە؟؟ سەرباری ئەوانەش هێشتا هەردوو سەرۆک ڕۆڵی یەکلاییکەرەوەیان گێڕا لە سەرکەوتنی دانوستانی تایبەت بە بەشە بودجەی هەرێم.

پێویستە لێرەوە هەوڵی دیپلۆماسیانەی سەرۆکی حکومەت و درککردنی بە کاریگەری هێزی سیاسی هەرێمایەتیی و نێودەوڵەتیش وەک گوشارێک بۆ سەرخستنی دانوستان لە گەڵ عێڕاقدا نادیدە نەگیرێت، لەم لایەنەوە ساڵی 2023 بەڕێز سەرۆکی حکومەت لە گەڵ تورکەکانیش لە سەر ئاسی باڵا گفتوگۆی چڕوپڕی ئەنجامدا..
بێشک ڕۆڵی تورکیا کاریگەرترە لە وڵاتانیتری دەوروبەر چونکێ گرێبەستی هەناردەکردنی نەوتی کوردستانی لە گەڵ مۆرکراوە، ئەم هەوڵەی سەرۆکی حکومەت بۆ ئەوەبوو قەناعەت لای تورکەکان دروست بکات بۆ دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان، تاوەکو ئەمڕۆش هەوڵگەلێک لەم بارەیەوە کارایە؛ چونکێ تاوەکو نەفتی کوردستان نەڕواتەوە عێڕاق بودجەی کامڵی هەرێمی کوردستان نانێرێت.

هێشتا ئەمریکا لە عێڕاق کاریگەری زۆری ماوە بۆیە سوود وەرگرتن لە پەیوەندی نێوان ئەمریکا - کوردستان کەپەیوەندییەکی تۆکمەو تەندروستی دوولایەنەیە..
لەم بارەیەوە سەرۆکی حکومەتی کوردستان بەپێی مسۆدەیەکی وردو دیراسەکراو دوای دانوستانی لە گەڵ حکومەتی عێڕاق.
لە خاڵی سێهەمدا هەوڵی دیپلۆماسییانەی جەنابی سەرۆکی حکومەت دیداری فرەلایەنە لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە لە سەر ئاستی فەرمی بەئەنجامێکی ئەرێنی گەیاند؛
بێگومان ئەم هەوڵە فرەچەشنەی سەرۆکی حکومەتی کوردستان چنینەوەی بەرهەمگەلێک بوو بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان.. دواجاریش ئەو ئامانجەی پێکا کە چارەسەری ڕیشەیی مووچەخۆرانی هەرێمی لێکەوتەوە..
یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە گەڵ دەسەڵاتی فەرمی ولایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا پاکێجی نەفتی کورستان بوو چونکە تاوەکو نەفت نەڕواتەوە پێناچێ حکومەتی عێڕاق ئامادەبێ کۆی شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت. پێشبینی ئەوەش دەکرێ لەماوەکانی ئایندەدا دوای ڕەگداکوتانی چارەسەری ڕیشەیی مووچە خۆرانی هەرێم وەک قۆناغی یەکەم، قۆناغی دووەمیش بەرهەمی زۆرتری هەوڵگەلی فرەلایەنەی سەرۆکی حکومەت بینین.. کە خۆی دەبینێتەوە لە هەناردەی نەوت و گێڕانەوەی کۆی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان لە لایەن حکومەتی بەغداوە.

Top