هێرشی کوشندە لە پاکستان

هێرشی کوشندە لە پاکستان

ڕۆژی سێشەممە 16ی تەمووز دوای دوو هێرشی جیاواز بۆ سەر بنکەیەکی سوپا و نەخۆشخانەیەک لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان، ٢٨ کەس کوژران کە ژن و منداڵ و ١٠ سەربازی پاکستانی تێدابوو.

لەو هێرشانەدا خۆکوژێک بە ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە تەقەمەنی خۆی بەدیواری سەربازگەیەک لە باکووری خۆرئاوای پاکستانداكێشا و دواتر 10 هێرشبەر چوونەتە ناو بنکە سەربازییەکە و هەشت سەربازی پاکستانی کوژران.

 سوپای پاکستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە هێزە ئەمنییەکان هەر ١٠ هێرشبەرەکەیان کوشتووە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە بەرپرسیارێتی ئەم هێرشە لەلایەن گروپی "حافز گوڵ بەهادور"ەوە گیراوەتە ئەستۆ، کە بە گوتەی سوپای پاکستان "لە ئەفغانستان بۆ ڕێکخستنی چالاکیی تیرۆریستی لە ناوخۆی پاکستان چالاکی دەکەن".

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top