ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان لەسەر سنووری نێوان بولگاریا و تورکیا

ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان لەسەر سنووری نێوان بولگاریا و تورکیا

 

ئاگر لە ناوچەیەکی دارستانی بە ڕووبەری دەیان هێکتار لە شاری ئێسڤیلەنگراد لە سنووری نێوان بولگاریا و تورکیە کەوتەوە.

ئاناستاس کارچێڤ، سەرۆکی شارەوانی شاری ئێسڤیلێنگرادی بولگاریا لە ڕادیۆی نیشتمانی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند: کە ئاگر لە ناوچەیەکی دارستانی دەیان هێکتار لەم شارەدا کەوتووە.

کارچێڤ ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگرەکە لە ١٣ی تەمموزەوە دەستیپێکردووە و تا ئێستا لە دەوروبەری شاری لێسڤۆس کۆنتڕۆڵکراوە، بەڵام بەهۆی بای بەهێزەوە نەتوانراوە ئاگرەکە بە تەواوی بکوژێنرێتەوە.

ئەم بەرپرسە بولگارییە ڕایگەیاندووە کە ئاگرەکە مەترسییەکی جددی لەسەر شاری میخالیچ دروست ناکات.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top