هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر چێشتخانەیەک کوژراو و  برینداری لێکەوتەوە

هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر چێشتخانەیەک کوژراو و  برینداری لێکەوتەوە

 

لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک چێشتخانەیەک لە شاری مۆگادیشۆی پایتەختی سۆماڵ، ڕۆژی دووشەممە 15ی تەمموز، پێنج کوژراو و ٢٠ برینداری لێکەوتەوە.

میدیا ناوخۆییەکانی سۆماڵ بڵاویانکردەوە، دوێنێ دووشەممە 15ی تەمموز، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک چێشتخانەیەک لە شاری مۆگادیشۆ تەقیوەتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تەقینەوەکە کاتێک ڕوویداوە کە چێشتخانەی ئاماژەپێکراو میوانداری هاندەرانی تۆپی پێی کردووە کە لەم چێشتخانەیە بۆ بینینی یاری کۆتایی پێشبڕکێی تۆپی پێی یۆرۆی ٢٠٢٤ کۆبوونەوە.

لە تەقینەوەکەدا 10 ئۆتۆمبێل زیانیان بەركەوتووە و چەندین باڵەخانەی نزیکیش لە ناوچەیەکی پارێزراو لە نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی زیانیان بەركەوتووە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە گرووپی ئیسلامیی بەناوی "ئەلشەباب" بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەیان لە ئەستۆ گرتووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top