هاتنە پێشی ئافرەتان لە کۆنفراسی ئۆرگانەکاندا
کۆنفراسی ناوخۆی ئۆرگانەکانی رێکخراوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرە و کۆتایی دەچێ وتوانا وتوانای تازە بەدەنگی هەڤالانیان هاتنە پێش و بۆ پلەی تازە سەرکەوتن،
بەتایبەتیش ئافرەتان بەتوانای تازە و خوێنی گەرمەوە گوڕو تینێکی تردەدەنە ئۆرگانەکان.
لە مێژووی تێکۆشانی نەتەوەییماندا پارتی دیموکراتی کوردستان هەر لەسەرەتای تەمەنی دامەزراندنیەوە وبە درێژایی خەباتی سیاسی وشۆڕشگێریدا بە چەندین قۆناغی سەخت و دژوار وجیاوازدا تێپەڕیوە کە هەریەکە لەو قۆناغانە وەرچەرخان بوون بۆ بەھێزبوونی پێگەی جیۆسیاسی کوردستان بەتایبەتیش پێگەی جیۆسیاسی هەرێمی کوردستانی عێراق .
مێژوو سەلماندوویەتی کە لە ھەر یەکێک لەو قۆناغەی کە پارتی یموکراتی کوردستان تیایدا بەھێزو باڵا دەست بووە گەلی کوردستان بەگشتی لەو سات و قۆناغەدا نەدا بەھێزو باڵا بووە ودەستكەوتی گەورە و مەزنیشی بەدەست هێناوە. ئەو دەستکەوتانەش بە توانای لەبن نەهاتووی کادیرو ڕۆڵە تێکۆشەرەکانیەتی لەوانەش ئافرەتان وتواناو لێزانی و شارەزاییان بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان.
پارتی، وەک براوەی یەكەمی هەلبژاردنەكان کە پێكهێنەری سەرەكیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە و لە ڕووی زۆری دەنگەوەش حزبی یەکەمە لەسەر ئاستی عێراق، لە ڕووی توانای مرۆیییەوەش لە حزبی هەر لە پێش و پێشکەوتوویی ئەو بوارەیە ، بۆیە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتییەوەش پەیوەندییەکی بەرفراوانی لەگەڵ تەواوی وڵاتانی ناوچەکە وجیھاندا ھەیە، باڵوێز و نوێنەری وڵاتان هەمیشە بۆ ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە، بۆ پێشخستنی وڵات و ئاوەدانی و بووژانەوە و وەبەرھێنان و پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و دیبلۆماسی و ئابوورییەکان، بە گرنگییەوە دەڕواننە ڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان.
پارتی پارتێكی دیموكراتیی نیشتمانییه، بڕوای به مافهكانی مرۆڤ و دادپهروهریی كۆمهڵایهتی و ئازادییهكانی تاك ومافەکانی ئافرەتان و مافی نهتهوهیی كورد و نهتهوهكانی دیكە ههیه له بڕیاردانی چارهنووسیاندا، لهپێناو بهدیهێنانیاندا بهپێی پرۆگرامی زانستی و به دیموكراسییانه و ئاشتییانهی سهرچاوهی گرتوو له ئهزموونهكانی بزووتنهوهی رزگاریخوازی مێژووی نهتهوهی كورد و كهلهپووری نیشتمانی و خهباتگێڕانهی بارزانیی نهمرهوه. تێدهكۆشێت و سوودیش له ئهزموونی گهلان وهردهگرێت، كه لهگهڵ واقیعی كوردستاندا دهگونجێن. .
بوونی ئافرەتان ، چ وەک تاک چ وەک رێکخراوەییی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان کە پێشەنگی رێکخراوەیی ئافرەتانە لە کوردستان ھۆکارێکە بۆ بەھێزبوون و بەردەوامی و مانەوەی پارتی بەدرێژایی مێژووی بوونیەوە لە ساڵی ١٩٤٦وە . .
لەکاتێکدا هەموو ئەم كارانە پێویستیان بە بەستنی کۆنگرە و کۆنفرانس هەیە، تا هەڤاڵان پێكەوە و بە گیانێكی لەخۆبوردوانە و هزری بەرزی جۆشدانەوەی كار و خەبات و گەڕانەوە بۆ بنەما و بووژاندنەوەی گیانی هەڤاڵانەوە و پێكەوە كاركردن بە مەبەستی دانانی بەرنامە و پلانی نوێ و ئاشنا بوون بە تواناو شارەزایی ئافرەت و لێهاتوویی لە کارو بەرێوەبردندا . هەروا کێبکرکێ کردنی ئافرەتان لە نێو ئەوپرۆسەیەی دەنگداندا و سەرکەوتنی بەدەنگی هەڤاڵانی باوەڕو متمانەیەکی تری بەهێزی باوەڕ بەخۆ بوونیەتی لەو پێسبڕکێ دیموکراسییەدا
کۆنفرانسە ناوخۆییەکانی پارتی لەم قۆناغە هەستیار وچارەنووسسازەدا، گرنگی و تایبەتمەندیی خۆیان نیشاندا چ وەک هەنگاوی زیاتر بەرەو ئازادی و دیموکراسی و دادپەروەری، چ وەک بەشداری ئافرەتانی باوەڕ بەخۆ بوو ، بۆ هاتنە پێش وکارکردن و وەئەستۆگرتنی بەرپرسیارەتی .
ئەم کۆنفراسەی ئۆرگانەکان سەلماندی کە توانا شاراوەکان پڕن لە توانای مرۆیی کادیری شارەزا و بە ئەزموون و تێگەیشتووی پیاوو ئافرەتی پێراگەیشتوو لە کاری خەباتی مەدەنی و سیاسی وجفاکی ئەوەشیان مایەی دڵخۆشییە.