سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی هەڵبژێردراوی بەریتانیا دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی هەڵبژێردراوی بەریتانیا دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا لە کییەر ستارمەر سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا كرد.

سەرۆکی حکوومەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پیرۆزبایی لە کییەر ستارمەر کرد، بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا.

لە پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیدا هاتووە: "بەڕێز کییەر ستارمەر؛ پیرۆزباییتان لێ دەکەم بە هەڵبژاردنتان وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردنم لەگەڵ ئێوە بۆ بەردەوام بوون لە هاوبەشیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا".

دوێنێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا بەڕێوەچوو، پارتی كاری ئەو وڵاتە سەرکەوتنێکی گەورەی لە هەڵبژاردنەکە بەدەست هێنا و کۆتایی بە 14 ساڵ فەرمانڕەوایی پارتی پارێزگاران هێنا.

Top