لە چیای كۆرەك پێشبڕكێی ماتۆڕسواری هارد ئەندرۆ بەڕێوەچوو

لە چیای كۆرەك پێشبڕكێی ماتۆڕسواری هارد ئەندرۆ بەڕێوەچوو

یارییە وەرزشی و سەركێشییەكان بوونەتە مایەی كێبڕكێی گەنجان و لاوان لە دەرخستنی توانا و بەهرەكانیاندا، هەروەها بۆ سەرنجڕاكێشانی گەشتیارانیش بۆ یەكەم جار نمایشی پێشبڕكێی ماتۆڕسواریی (هارد ئەندرۆ) بە بەشداریی یاریزانانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر گەشتیار لە كۆمەڵگەی گەشتیاریی چیای كۆرەك بەڕێوە چوو، ئەم پێشبڕكێیە لە لایەن یەكێتی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلی عێراق، لقی هەولێر و بە سپۆنسەری كۆمپانیای (باجەڵان و كۆمەڵگای گەشتیاریی چیای كۆرەك، لە سنووری ڕەواندوز بەڕێوە چوو، كە سەیرترین جووڵە و سەركێشیی بەشداربووان بە مۆتۆرسكێلە وەرزشی و بەهێزەكانیان نیشانی ئامادەبووان و گەشتیاران درا، لە كۆتاییشدا خەڵاتەكان بریتی بوون لە، پلەی یەكەم (هەزار دۆلار) و خەڵاتی دووەم (700 دۆلار) بەسەر براوەكانی پێشبڕكێیەكەدا دابەش كرا.

Top