ئەشكەوتی ڤۆرۆنیا نزیكترین خاڵ لە ناوەندی زەوی

ئەشكەوتی ڤۆرۆنیا نزیكترین خاڵ لە ناوەندی زەوی

 ئەشكەوتی ڤیریۆڤكینا بە قووڵایی نزیكەی ٢٢١٢ مەتر، قووڵترین ئەشكەوتی جیهانە، دەكەوێتە ناو كۆریدۆری نێوان شاخەكانی كرێپۆست و زۆنت لە ناوچەی ئەبخازیا، كە دەوڵەتێكی سەربەخۆیە و بە فەرمی بەشێكە لە جۆرجیا. لە ساڵی ١٩٦٨ ئەشكەوتەكە لەلایەن هەندێك لە زانایانی سپێلۆلۆژی شاری كراسنۆیارسكەوە دۆزرایەوە، كە توانیاین بگنە قووڵایی ١١٥ مەتروە، لە ساڵی ١٩٨٦ گرووپێكی نوێ لە مۆسكۆوە بە سەرۆكایەتی ئۆلێگ پارفینۆڤ گەیشتنە قووڵایی ٤٤٠ مەتر، لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە بە زنجیرەیەك هەڵمەتی نوێ لەلایەن گرووپی پیرۆڤۆ-سپێلیۆوە دیاری كرا كە ئەشكەوتەكە قووڵترە، چەندین جار گەیشتە پێوانەی نوێ و باشتر، تاوەكو لە مانگی ئازاری ساڵ ٢٠١٨ گەیشتە ٢٢١٢ مەتر، ئەمەش ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد.

 

Top