دانانی دیكۆرات لە باخچەی بچووك و سادەی ماڵەوە
دیزاینەری ناوماڵ (كاساندرا ئید) لە ماڵپەڕی Sayidaty.net ڕێنمایی خوێنەرانی دەكات لەسەر چۆنیەتی دیزاینكردنی باخچەی بچووكی ماڵان بە شێوەیەكی سادە.
ڕووناكی: كاتێك خۆرئاوا جوانیی باخچە نیشان دەدات و یەكە سادە و نائاڵۆزەكانی لەخۆ دەگرێت، پێویستە گرنگی بە ڕووناكیی ناو باخچە بدرێت وەك هێڵی ڕووناكی و گڵۆپ كە بە دار و درەختدا هەڵدەواسرێن وەك مۆم، یان ڕووناكی كە بە وزەی خۆر كاردەكات و لەسەر زەوی ڕێك دەخرێن.
ڕووەكە خۆهەڵواسەكان: لەسەر دیواری گەورە ڕێك دەخرێن كە هیچ ڕازاندنەوەیەكی بۆ نەكرابێت.
كوورە و ئاگردان: ڕەنگە ئاگردان وەك خاڵی سەرەكیی ناو باخچە دەربكەوێت، بە تایبەت لە زستاندا، هەروەها دووبارە بەكارهێنانەوەی گۆزە كۆنەكان لە جێی گوڵدان و ئینجانە بۆ گەشەكردنی ڕووەك و گوڵ.
قوماشی كۆن: بۆ سێبەری شوێنی دانیشتن لە باخچەی ماڵەوەدا قوماشی كۆن وەك پەردە بەكار بهێنە، هەروەها كورسی بە بالیفە كۆنەكان دیزاین بكە.
ڕەنگكردنی تایەی كۆن بە ڕەنگی گەشاوە و دیزاینكردنی بە شێوەیەك كە بیكاتە شوێنی دانیشتن و مێز.
ئامادەكردنی: شیلان عەلی