حیزبوڵڵای لوبنان: بارەگای ئیسرائیلمان کردە ئامانج

حیزبوڵڵای لوبنان: بارەگای ئیسرائیلمان کردە ئامانج

 

حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، بارەگاکانی سوپای ئیسرائیلیان لە نزیک سنوورەکان کردۆتە ئامانج، لە ئەنجامدا ژمارەیەک سەرباز کوژراون و برینداربوون.

بزووتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بارەگای سوپای ئیسرائیلیان لە بەیت هیلل کردە ئامانج، لەو ماوەیەدا ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیلی کوژران و برینداربوون.

لەم بەیاننامەیەدا جەخت لەوە دەکرێتەوە کە ئەم هێرشە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە ئەنجامدراوە، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر خیارا لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان.

تا ئێستا ئیسرائیل هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەم هێرشانەی حزبوڵڵای لوبنان نەداوە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی لوبنانی "NNA" دوێنێ ڕایگەیاند: کە لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان کەسێک کوژراوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top