خۆپیشاندانی ئێرانییەکانی دانیشتووی هۆڵەندا بۆ مەحکوومکردنی حوکمی لەسێدارەدان
![خۆپیشاندانی ئێرانییەکانی دانیشتووی هۆڵەندا بۆ مەحکوومکردنی حوکمی لەسێدارەدان](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20240622201705_original_40.jpg )
ڕۆژی هەینی 21 ی حوزەیران، کۆمەڵێک لە خەڵکی ئێرانی دانیشتووی هۆڵەندا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی لە شاری خرۆنینگن گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد و پشتیوانی خۆیان لە زیندانیانی سیاسی لە ئێران ڕاگەیاند.
ئەم کۆبوونەوانە لە ناڕەزایەتی بە پەرەسەندنی ئیعدامەکان لە ئێران و سەرکوتکردنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا پێک هاتبوو، لەو کۆبوونەوانەدا وێنەی زیندانیانی سیاسییان هەڵگرتبوو و دروشمیان لە دژی تاوانەکانی ڕێژیمی ئێران وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو مەرگە سزا لە ئێراندا، جەختیان لەسەر یەکگرتوویی گەلانی دانیشتووی جوگرافیای ئێران کردەوە لە دژی نیزام.
گوڵان: سەردار خەلیل