ئافرەتانی هەڵەبجە یەكەمی هێزی لەش بوون

ئافرەتانی هەڵەبجە یەكەمی هێزی لەش بوون

ئافرەتانی هەڵەبجە یەكەمی هێزی لەش بوون
لەژێر چاودێری لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستان و بە سەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی هێزی لەشی كوردستان بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی یارییەكانی هێزی لەشی ئافرەتان لە شارەكانی كوردستان و بەرەوپێشبردنی زیاتری یارییەكە لە هەرێمی كوردستان پاڵەوانێتی هێزی لەشی یانەكانی كوردستان بەبەشداری ژمارەیەك لە هۆڵ و یانەكانی كوردستان بۆ یاری پێنچ پرێس بەرێوەچوو، یارییەكانی لە شاری هەولێر بۆ ماوەی یەك ڕۆژ لە هۆڵی مامۆستا بورهان ئەنجامدرا، لە پاڵەوانێتیەكەشدا یاریزانانی بەشداربوو توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و كێبركێ ئەنجامی شایستە بكەن، ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
1-هۆڵی ئافرەتانی هەڵەبجە50خاڵ
2-ئافرەتانی گەرمیان47خاڵ
3-ئافرەتانی قەڵادزێ44خاڵ
4-ئافرەتانی هەولێر 39خاڵ

Top