هاناو ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاو كردەوە

هاناو ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاو كردەوە

هاناو خانمە گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی كوردستان, لە ڕێی كەناڵی كوردماكس موزیك گۆرانییەكی نوێی بەناوی (بولبول) بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە,ئەم گۆرانییە كە تێكستەكەی فۆلكلۆرە موسیزیان (هومایوون عەزیزی) كاری لەسەر ئامادەكردنی ئاوازی ئەم بەرهەمە كردووە,هەروەها (سوهەیب كەریمی) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە.

ئەم گۆرانییە پێشتر لەلایەن چەند هونەرمەندێكی دیاری كورد گوتراوەتەوە.دیارترینیان هەر دوو هونەرمەندی دیاری كۆچكردوو (حەسەن زیرەك) و (محەمەدی ماملێ)هەروەها هونەرمەندان  (ناسری ڕەزازی) و (مەجمەدین غوڵامی).

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top