ســـهرۆك بـــارزانــی : بڕیاری گەڕاندنەوەی کورسیی پاتریارکی کلدانی عێراق و جیهان هەنگاوێکی ڕاست و لەجێی خۆیەتی و دەستخۆشی لە بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەم.
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 12ی حوزەیرانی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس بڵاوکردەوە بۆ بڕیاری گەڕاندنەوەی کورسیی پاتریاکی کلدانی عێراق و جیهان.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
بڕیاری گەڕاندنەوەی کورسیی پاتریارکی کلدانی عێراق و جیهان هەنگاوێکی ڕاست و لەجێی خۆیەتی و دەستخۆشی لە بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەم.