رێز لە مامۆستا و موزیک ژەن و پیشمەرگە مەجید خۆشناو نرا

رێز لە مامۆستا و موزیک ژەن و پیشمەرگە مەجید خۆشناو نرا

ئەمڕۆ دووشەممە, ١٠-٦-٢٠٢٤, بەئامادەبوونی ''ئومێد خۆشناو'' پارێزگاری هەولێر و ''د. عەلی ڕەشید'' سەرۆکی ئەنجومەنی پاریزگا و مامۆستا ''لقمان سعید صدیق'' بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و ''فەرهەنگ غەفور'' بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشەنبیری و هونەری هەولێر و بەڕێوەبەری چالاکی قوتابخانەکان و ژماریەک لە مامۆستایان و هونەرمەندان و هونەر دۆستان, لە مەڕاسیمێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر, بەڕێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان, لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان, هونەرمەند و مامۆستا و پێشمەرگە (مەجید خۆشناو) ڕێزی لێنرا
شایەنی باسە, هونەرمەندی ناوبراو, لەپای خزمەتی چەندین ساڵەی شۆرش و خەباتی کوردانەی خۆی و برەودان بە لایەنی هونەری و پیگەیاندنی چەندین نەوەی پیشکەوتوو لە سەر دەستی بەڕێزیان و گرنگی دان بە موزیک و هونەری کوردی, لەپاڵ ئەوەشەوە وەک مامۆستایەکی ماندوو نەناس لە پەروەردە و فێرکردن ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە, دوای نمایشی کارو کارنامەی خۆمەتی ئەو کەڵە پیاوە لە دۆکیۆمێنتارییەک, خەڵاتی ڕێزلێنانی پی بەخشرا.

Top