دەرهێنەری مەغریبی فاتیما ئەلجبیع بۆ گوڵان: هیوادارم بتوانم فیلمێكی دیكیۆمێنتاری لەسەر كولتووری كوردی بەرهەم بهێنم

دەرهێنەری مەغریبی فاتیما ئەلجبیع بۆ گوڵان: هیوادارم بتوانم فیلمێكی دیكیۆمێنتاری لەسەر كولتووری كوردی بەرهەم بهێنم

دەرهێنەرێكی مەغریبی كە لە ساڵی 1986 وەك ئەكتەر دەستی بە كاری هونەری كرد، ئەو كات تەمەنی تەنیا پانزە ساڵ بوو، دواتر فاتیما ئەلجبیع بە بەشداریكردنی لە چەند شانۆگەرییەكدا، ڕووی لە شانۆ كرد، ئێستاش زیاتر كاری فیلمی دیكیۆمنێتاری ئەنجام دەدات. ئم خانمە هونەرمەندە لە ساڵی ١٩٩١ وەك یاریدەدەری دەرهێنەر لە زنجیرەی (الكوالیس) هاتە ناو جیهانی دەرهێنانەوە، هەروەها بەردەوام بوو لە بەرهەمە دراماتیكییەكانی دیكەدا. سەبارەت بە چەند پرسێكی تایبەت بە كارە هونەرییەكانی گوڵان دیمانەیەكی لەگەڵ ئەنجامدا.

*لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو تا ئێستا لە نێو هونەری دەرهێنان و نواندن دەژیت لەو کاتەوە تا ئێستا بە ڕای تۆ، بەتایبەت لە بواری سینەمادا چی گۆڕاوە؟

-سینەما لە گەشەسەندنێکی دیار و بەرچاودایە هەم لە ڕووی چەندایەتی و هەم لە ڕووی کوالیتییەوە، بەجۆرێک گفتوگۆکردن لەسەر بابەتەکان و شیکردنەوەیان و پێشکەشکردنی بۆ وەرگر بە ئازادی و تێگەیشتنێکی زۆرەوە ئاسان بووە، هەروەها ئاستی تەکنیکەکانی بەکارهێنراو لە پێشکەش کردنی ئەوەی بەرجەستەیە پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینوە و گەیشتۆتە بەرزترین ئاستدا ولە کارە هونەرییەکانی مەغریبدا ڕوون دەردەکەوێت.

دەرهێنەری مەغریبی فاتیما ئەلجبیع بۆ گوڵان: هیوادارم بتوانم فیلمێكی دیكیۆمێنتاری لەسەر كولتووری كوردی بەرهەم بهێنم

*تێبینی دەکەین کە ئێوە مەیلتان بۆ فیلمی دیکۆمێنتاری هەیە، بۆچی فیلمی دیکۆمێنتاری؟

-نەخێر، من هیچ مەیلێکم بۆ فیلمی دیکۆمێنتاری نییە تەنها لەم ساڵانەی دواییدا خۆم بینیوە کە بەردەوام کار لەسەر ئەم ژانرە دەکەم، ئەگەر بە ڕاشکاوی بڵێین، قورسترین ژانرە کە داهێنەرێک دەتوانێت مامەڵەی لەگەڵدا بکات، ژانرێکی ترسناک و چێژبەخشە، چونکە ناچارت دەکات وریا بیت هەموو شتێک کە تۆ دەتەوێ دیکیۆمێنتی بکەی دەبێت لە بەدیهێنانی مانای ڕاستەقینەی تێبگەیت، ئەمەش ئەوەیە کە من لەم جۆرەدا سەرم لێ شێواوە. دەبێت سەرەتا وەک خوڵقێنەرێک چێژ بۆ خۆت بەدەست بهێنیت، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی چێژوەرگرتنەکەتەوە زانیاریەکان بگەیەنیت بە وەرگر بە جوانییەکی زۆر بینراوەوە بۆ ئەوەی چێژ لە ڕۆڵەکەی وەربگرێت و تۆش بە سۆزێکی زۆرەوە زانیاریەکان بۆی بگوازیتەوە کە وردبین بێت لە وەرگرتنیدا.

*وەک دەرهێنەرێک پەیامت چییە؟

-من دەرهێنەر نیم، مرۆڤێکم کە ڕەنگە شتەکان بە شێوەیەکی جیاواز ببینم، ئەگەر شاعیر بوومایە شیعرم دەنووسی بۆ ئەوەی باس لە هەموو ئەو شتانە بکەم کە ڕووبەڕووی دەبمەوە کە بە بێمانایی لە دژی مرۆڤایەتی دەیبینم. ئەگەر نیگارکێش بوومایە، تابلۆیەکم دەکێشا کە ڕەنگدانەوەی جیهانێک بێت کە جیهانی مرۆڤایەتییە، ئەمڕۆ من دەرهێنەرێکم کە وێنەی خێرا دروست دەکەم کە چیرۆکی ژیان و چیرۆکەکان دەگێڕمەوە کە مرۆڤەکان لە سەردەمێکدا تێیدا دەژین کە پێویستمان بە بنیاتنانی مرۆڤەکانە، لە ڕێگەی کارەکانمەوە هەوڵ دەدەم لەگەڵ مرۆڤایەتیدا خەون بە سبەینێیەکی جوانترەوە ببینم کە بەو شتانەی دەستمان لێدەدەین دژی مرۆڤایەتیمان بگۆڕێت.

*ئایا سینەمای مەغریبی توانیویەتی ئازارەکانی ئافرەتی مەغریبی بە شێوازی خوازراو بگەیەنێت؟

-باسی ئازارەکانی ئافرتانی مەغریب ناکەم چونکە هەست بەم ئازارە ناکەم، سوپاس بۆ خودا، ئافرەتی مەغریبی شانبەشانی پیاوی مەغریبی، کە قەدری خەباتەکەی دەزانێت، توانیویەتی لە زۆر بواردا بەبێ تەحەددا لە زۆر بواردا خودی خۆی بەدەستبهێنێت. زۆر کەم کەس تووشی ئەم ئازارە دەبن، کە تا ئێستاش بەهۆی پەروەردەیەکەوە زیندانی کراون کە ڕەنگە نەیتوانیبێت لە کۆت و بەندەکانی ڕزگاری بێت. سینەما لە سەردەمی ئێستادا، کاتێک ئافرەت لە بەرهەمێکدا دەخاتە ڕوو دەیخاتە بەردەم تەحەددای زاڵبوون بەسەر مەحاڵ و سەرکەوتن و گەیشتن بە پێگەی مرۆڤبوون، جیا لەوەی مێینەیی خۆی دەخاتە بەردەمیان.

*کێشەیەکی دیاریکراو هەیە لە بواری مافەکانی ئافرەتانی مەغریبدا کە لە کارەکانتدا گرنگی دەدەیت؟

-من کارەکانم سنووردار ناکەم بۆ بواری مافەکانی ئافرەتان، ئەوەندەی باس لەوە دەکەم کە چی ڕێگری لە مرۆڤ دەکات لە بوونی مرۆڤدا، جگە لەوەی کە نێرە یان مێیە، چونکە لای من کاتێک ئەو گرێیانە هەڵدەوەشێنینەوە کە ئیستیفزازی مرۆڤایەتیمان دەکەن، ئێمە هەموو ئەو کەمئەندامی و سەرکوتکردنانە دەکوژین کە ململانێ لە نێوان مرۆڤەکاندا دروست دەکەن باس لە هیوای ژیانێکی جوانتر دەکەم، باسی چاکە و خراپە دەکەم، باس لە سەربەخۆیی دەکەم و ئافرەتان تەنها بەشێکن لە هەموو ئەمانە ئەگەر ڕاستگۆ بم لەگەڵتان، من ئافرەتە دەرهێنەرێکم ئافرەت ناخەمە قەفەسی ئازارەوە، چونکە وەک کەسێکی بەهێز و هەڵگری چەندین تەحەددا دەبینم و دەبێت درک بە هێزی خۆیان بکەن و هەست بە هێزی خۆیان بکەن لە هەموو شتێکدا کە دەوریان داوە.

*چ شتێک سەرنجی ئێوەی بۆ لای ئافرەتانی ئەمازیغ ڕاکێشا بۆ ئەوەی بتوانن ببنە چەقی ئارەزووی ئێوە بۆ بەرهەمە هونەرییەکانتان؟

-بەهەموو ڕاستگۆییەوە، بیرۆکەی ئەوەم نەبوو کار لەسەر فیلمێکی دیکۆمێنتاریی پەیوەندیدار بە ئەمازیغییەکانەوە هەبێت ئەنجام بدەم، بەڵام کاتێک بەرهەمهێنەرەکە کە بیرۆکەکەیشی هەبوو، پێشنیاری بۆ کردم، بیرۆکەکە سەرنجی ڕاکێشام و وتم بۆ نا، بەتایبەتی کە کارم دەکرد بۆ دیکیۆمێنت کردنی ئەو ئافرەتانەی کە ڕێگایەکی جیاوازتریان هەبووە لەوانی تر، بۆیە هەوڵمدا بە خۆشەویستییەکی زۆرەوە بیرۆکەکە پەرەپێبدەم لە کێشانی چیرۆکی ژیاندا ئافرەتان لە بارودۆخی سەخت و ماندووکردن سەرەتا شانازییان بە خۆیانەوە بەدەستهێنا، بۆیە کارم لەسەر نووسین کرد تاکو چیرۆکەکانیان بگێڕنەوە بۆ ئەوەی نموونەیەک بن بۆ هەموو ئافرەتێک کە لەوان دەچێت. لە نێویاندا ئەو کەسانە هەن کە شکستیان کردە سەرکەوتن، خەمۆکییان کردە هیوا و ئازارەکانیان کردە قارەمانێتی و لە ڕێگەی ئەوانەوە منیش سەرکەوتن و زەردەخەنەیەک و هیوایەکی زۆرم بەدەستهێنا.

*سینەما و نواندن بە گشتی تەنانەت لە ئاستی جیهانیشدا بەدەست کێشەی سیناریۆیەوە دەناڵێنن کە تەخواستی بینەر و ڕەخنەگرانی تێدا بێت بەڕای ئێوە چ کێشەیەکی سیناریۆ هەیە؟

-من بەو شێوەیە نابینم کە کێشە لە سیناریۆدا هەبێت ئەوەندەی من دەبینم کە بابەتگەلێک هەن هەندێک جار مەرجی وەرگرەکە ناگرێتەوە، کە ئاواتەخوازە بابەتگەلێک کە هاوشێوەی ئەو بن و باس لە نیگەرانییەکانی دەکات، یەکێک کە هەڵگری شیکارییەکی وردە کە لە ڕۆحی وەرگرەوە نزیکە، وا دەکات هەست بکات بە کولتوور و ئایین و نیگەرانییەکانیەوە قسەی لەگەڵ دەکات و پەنجە دەخاتە سەر کەموکوڕییەکان.

*کەسانێک سینەمای مەغریب تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە بە ئەنقەست ئافرەتان وەک جەستە پیشان دەدەن بەبێ ئەوەی گرنگی بە ناوەڕۆکی هونەری بدەن وەڵامتان چییە بۆ ئەو تۆمەتانە؟

-پێموانییە ئەم بوختانکردنەی جەستە بەشێک بێت لە زمانی گێڕانەوە، تەنها دەبێت دروستکەر لە بابەتێکی گونجاودا مامەڵەی لەگەڵدا بکات ئەمە لەلایەک. لە لایەکی ترەوە چۆن دەتوانین تەنها باسی ئامرازێک بکەین بۆ سەرکەوتن لە جەستەدا ناشیرینی دەبینین، لە ناشیرینیشدا جوانی دەبینین من ئەو کەسەم کە جەستە بە ڕووتی قبوڵ ناكەم.

*زانیاریت لەسەر هونەری کوردی یان سینەمای کوردی بە گشتی چییە؟

-ڕاستگۆییانە پێت دەڵێم، من زۆر لەبارەی هونەری کوردییەوە نازانم، بەڵام دەزانم هونەری کوردی بە ڕۆحێکی پڕ لە خۆشەویستییەوە دەجوڵێت و وابەستەیی بە شوێن و شتەکانەوە هەیە و ئەمەش ناتوانێت لە باری شیعریی خۆیدا مرۆڤێکی دیاریکراو نەبەخشێت. هیوادارم وەک دەرهێنەرێکی مەغریبی، هیوادارم ڕۆژێک لە ڕۆژان کارێکی دیکیۆمێنتاری لەسەر کولتووری کوردی بەرهەم بهێنم کە لێکچوونێکی زۆری لەگەڵ ئێمە وەک مەغریبیەکان هەیە.

Top