بۆ یەكەمجار..فیلمی سینەمایی كوردی(زەرگۆن)نمایش دەكرێت

بۆ یەكەمجار..فیلمی سینەمایی كوردی(زەرگۆن)نمایش دەكرێت

بە مەبەستی پاڵپشتی لە فیلمی كوردی و گرنگیدان بە هونەری سینەمای كوردی ,بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر بەپالپشتی پارێزگاری هەولێر دەستپێكی چالاكییەكانی بۆ وەرزی هاوین ڕاگەیەندرا و بڕیارە هەموو ڕۆژانی چوارشەممەیەك فیلمی سینەمایی كوردی نمایش بكرێت.

بۆ یەكەمجار..فیلمی سینەمایی كوردی(زەرگۆن)نمایش دەكرێت

بۆ ئەم هەفتەیە,ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 12/6/2024 كاتژمێر 6ی ئێوارە لە ئەمپایەر سینەما لە فامیلی مۆڵی شاری هەولێر, فیلمی سینەمایی كوردی(زەرگۆن)نمایش دەكرێت كە (ئادەم ئەیام ئەكرەم) كاری دەرهێنانی ئەنجامداوەو (موئەیەد كاڕەش) نووسین و سیناریۆی فیلمەكەی ئامادەكردووە,هەروەها هاتن بۆ هەمووانە و بینینی فیلمەكە بێ بەرامبەرە.

بۆ یەكەمجار..فیلمی سینەمایی كوردی(زەرگۆن)نمایش دەكرێت

فیلمی (زەرگۆن) كە كاری بەرهەمهێنانی بۆ نزیكەی 3 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە ماوەكەی 1كاتژمێر و 10 خولەكە,فیلمێكی كۆمەڵایەتییە و ناوەڕۆكی فیلمەكە باس لە چیرۆكی خۆشەویستی و كێشەی نێوان دوو بنەماڵە دەكات,ئەم بەرهەمە سینەماییە لە دۆڵی بالیسان لە سنووری قەزای شەقلاوەو لە سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری كاری وێنەگرتنی بۆ كراوە,وە هەریەك لە (موئەیەد كاڕەش) و (گلێنە ماجد) پاڵەوانی فیلمەكەن,هەروەها ئەحمەد قەڵادزەیی و شاخەوان مستەفا و ماجد شكاك و ژمارەیەك ئەكتەری دیكە تێیدا بەشدارن.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

بۆ یەكەمجار..فیلمی سینەمایی كوردی(زەرگۆن)نمایش دەكرێت
Top