هەولێر لە سەر دەستی سەمیر بابۆ دەچێتە قۆناغێكی تازە

هەولێر لە سەر دەستی سەمیر بابۆ دەچێتە قۆناغێكی تازە

هەولێر لە سەر دەستی سەمیر بابۆ دەچێتە قۆناغێكی تازە
دەستەی نوێی كارگێڕیی یانەی وەرزشی هەولێر لەگەڵ دەستبەركاربوونی لە یەكەم كاری بۆ رێكخستنەوەی تیپی تۆپی پێی یانەكە بەشدار لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی كە تیپەكە بەبێ ڕاهێنەربووە، بە فەرمی سەمیربابۆی ڕاهێنەری كوردی شاری هەولێر و كوڕی یانەكەی و ڕاهێنەری یانەی پێشمەرگەی هەولێر بەفەرمی كردە ڕاهێنەری یانەكە، لە ئێستادا ئەم ڕاهێنەر لە دوو یاری ڕابردوو لەگەڵ یانەكەی سێ‌ خاڵی گرنگی بەدەست هێناوە لە ئێستادا تیپەكە رێكخراوەتەوە لە سەر دەستی ئەم ڕاهێنەرە كوردە، ئێستادا ئەم ڕاهێنەر بیر لە دروست كردنەوە و رێكخستنەوەی تیپەكە هەیە بۆ ئەوەی تیپەكە بباتە قۆناغی داهاتوو، هەر چی نەبێت یانەكە لە مەترسی دابەزین بۆ خولی پلە نایاب دوور بخاتەوە، یانەی هەولێر یەكەم هەوڵی بۆ ئاشت كردنەوەی یاریزانانی مووچەی دوو مانگیان پێدراوە بۆ ئەوەی یانەكە بخەنە سەر رێچكە و بتوانن لە یارییەكانی داهاتوو ئەنجامی گەورەتر بەدەست بهێنن، جگە لەوەش سەمیر بابۆ پلانێكی تۆكمەی داناوە بۆ ئەوەی یانەی هەولێر بكاتەوە تیپە بەهێزەكەی جاران و ڕكابەری سەرجەم یانەكانی تری عێراقی بكەن، بارودۆخی یانەكەش لە ئێستادا ئارامی باڵی بەسەردا كێشاوە .

 

Top