خولی پەرەپێدانی ڕاهێنەری یاری شەترەنج بۆ مامۆستایانی وەرزشی بەرێوەچوو

خولی پەرەپێدانی ڕاهێنەری یاری شەترەنج بۆ مامۆستایانی وەرزشی بەرێوەچوو

خولی پەرەپێدانی ڕاهێنەری یاری شەترەنج بۆ مامۆستایانی وەرزشی بەرێوەچوو
بەرێوەبەرایەتی وەرزش لە بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزش و هونەر لە وەزارەتی پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ یانەی وەرزشی شەترەنجی خانزاد و یەكێتی شەترەنجی عێراقی لە هۆڵی یانەی وەرزشی شەترەنجی خانزاد بۆ ماوەی سێ‌ ڕۆژ خولی پەرەپێدانی تواناكانی ڕاهێنەری یاری شەترەنج بۆ زیاتر لە 150 مامۆستا و سەرپەرشتیارانی هونەری وەرزشی لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر كردوە، كە مامۆستایانی هەریەك لە پەروەردەكانی(ناوەندی هەولێر،دەوروبەر، بنەسڵاوە، شەقلاوە، كۆیە، خەبات،مەخمور) تێدا بەشداربوون، ڕۆژانە وانەكان بە تیۆڕی و پراكتیكی لەلایەن مامۆستایانی وانەبێژی بواری شەترەنج دەگوترانەوە نوێترین زانیاری لە بارەی یاری شەترەنج و چۆنیەتی یارییەكە بۆ مامۆستایانی وەرزشی ئامادەبوو دەگوترایەوە لەم بارەشەوە دكتۆر دڵزار حەمە ساڵح سەرۆكی یانەی وەرزشی شەترەنجی خانزاد گوتی" دوای ئەوەی بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە كە شەترەنجی وەك وانەی خوێندن دانرا، ئەم خولە دەستپێك بوو كە یەكەم هەنگاو بوو بۆ قۆناغی یەكەم كە 150 مامۆستا لە ئافرەت و پیاوان دابەش دەبن بەسەر چەند گروپێك، وە پەرتووكێكی تایبەت بەم بابەتە ئامادەكراوە و تایبەتە بە یاری شەترەنج، قۆناغەكانی دواتر تایبەت دەبێت بە شارو شارۆچكەكانی تری كوردستان بەهەمان شێوە خولی ڕاهێنان بۆ مامۆستایان دەكرێتەوە كە بۆ ساڵی داهاتوو لە پۆلەكانی (7-8-9)بنەڕەتی بخوێندرێت.

Top