زانكۆی جیهان وەكونوێنەری هەولێر گەیشتە خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان

زانكۆی جیهان وەكونوێنەری هەولێر گەیشتە خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان

زانكۆی جیهان وەكونوێنەری هەولێر گەیشتە خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان
یانەی وەرزشی زانكۆی جیهان ئەم وەرزە بە تیپێكی تۆكمە و جیاواز لە وەرزەكانی ڕابردوو توانی بێتە نێو كێبڕكێیەكانی خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان، هەر لە سەرەتای خولەكە كارگێڕیی تیپەكە پاڵپشتی تەواوی تیپەكەیان كرد بۆ ئەوەی بتوانن ئامانجە گەورەكەیان بپیچكن بۆ گەیشتن بە خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، كارگێڕیی یانەكە ئەم وەرزە بە ستافێكی ڕاهێنەری تازە و كارگێڕییەكی جیاواز چوونە نێو كێبڕكییەكانی خولەكە و توانیان شەڕی سەرجەم تیپەكان بكەن و بە شایستەیی بە پلەی یەكەمی كۆمەڵەكەیان سەربكەون و دوای سەركەوتنیان بە سەر یانەی سەنگەسەریش خۆیان گەیاندە ریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، لەم بارەشەوە ئەندازیار بورهان سابیر سكرتێری یانەی وەرزشی زانكۆی جیهان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئێمە هەر لەسەرەتای دەستپێكی خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان ئامادەكارییەكی زۆر چڕمان ئەنجامدا بۆ ئەوەی بتوانین ئامانجی خۆمان بپێكین و یاری بۆ یاری تیپەكە دەچووە قۆناغێكی باشتر و ئێمەش وەكو سەرۆكی یانە و سكرتێر و كارگێڕیی تیپەكە بەردەوام لە نزیكەوە چاودێری تیپەكەمان كرد بۆ ئەوەی سەریبخەینەوە بۆ خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، هەر چەندە گەیشتین بە یاری كۆتایی و لە بەرامبەر كفری بە لێدانی سزا دووچاری شكست بووین و باشتریش یاریمان كرد، بەڵام لە یاریمان بەرامبەر سەنگەسەر توانیمان یارییەكە بە سوودی خۆمان بە كۆتایی پێبهێنین وەكو نوێنەری یانەكانی پارێزگای هەولێر بگەینە بە ریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، ساڵی داهاتوو دەبینە یەكێك لە تیپە بەهێزەكانی خولی پلە یەكی یانەكانی كوردستان، بەرنامەی تایبەتیشمان هەیە تیپەكانی تریش گرنگی پێ بدەین و بیان بەینە قۆناغێكی باشتر.

Top