توراب-ی وڵاتانی عەرەبی لە هەولێر نمایش كرا

توراب-ی وڵاتانی عەرەبی لە هەولێر نمایش كرا

یەكەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی (توراب) بە بەشداری كۆمەڵەی شێوەكاران عێراق و هەریەك لە وڵاتانی (میسر، قەتەر، تونس، عوممان، لوبنان، كوەیت، ئەردەن، عێراق) و هەرێمی كوردستان بە ٣٠ بەرهەمی سیرامیكی و چەند تابلۆیەكی دانسقەی لە گەلەریی دەزگای ڕۆشنبیریی زانكۆكانی جیهان، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ئامادەبوونی هەریەك لە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئاریان سەڵاحەدین بریكاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و فەرهەنگ غەفوور بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ئەندازیار بورهان سابیر ڕێكخەر و سەرپەرشتیاری پێشانگە عێراقییەكە تێیدا ئامادەبوون و بڕیاریشە ماوەی یەك مانگ پێشانگەكە بەردەوام بێت.

توراب-ی وڵاتانی عەرەبی لە هەولێر نمایش كرا

دەسپێكی كارە هونەرییەكانی ئەم پێشانگە شێوەكارییە هاوبەشە بە پێشكەشكردنی پارچە میوزیكێكی ڕۆژهەڵاتی بەڕێوە چوو، كە گوزارشت بوو لە هونەرێكی باڵا و ئاوێتە بە حەوت ڕەنگ لە سرووشت و جوانی.

توراب-ی وڵاتانی عەرەبی لە هەولێر نمایش كرا

ئەندازیار بورهان سابیر وەك سەرپەرشتیار و ڕێكخەری پێشانگەكە ڕاگەیاند: «چالاكییە هونەرییە هاوبەشەكەمان بۆ شێوەكارانی كورد و عەرەب، نیشاندانی ئەو بەرهەمە دانسقە و ناوازانەیە كە هونەرمەندان بە هزری جوانی خۆیان كێشاویانە و داهێنانیان لە هونەری شێوەكاری و سیرامیكدا كردووە، بۆیە ئەمڕۆ ئێمەش هەوڵمان داوە لە هۆڵی ڕۆشنبیریی جیهاندا ئەو بەرهەمە نایابانە نمایش بكەین و، پردێك لە نێوان هونەری عێراقی و وڵاتانی عەرەبیدا دروست بكەین، بۆ ئەوەی بتوانین لە ساڵانی داهاتوودا بە شێوەیەكی فراوانتر پڕۆژەی جیاوازتری هونەری بكەینەوە»، بورهان سابیر گوتیشی: «بەرنامەی دیكەی جۆراوجۆرمان دەبێت بۆ خزمەتكردنی بواری هونەری لە كوردستان و عێراقدا، هەمیشە دەرگامان كراوەیە بۆ چالاكییە هونەرییەكان.

توراب-ی وڵاتانی عەرەبی لە هەولێر نمایش كرا
توراب-ی وڵاتانی عەرەبی لە هەولێر نمایش كرا
Top