بەهۆی توندوتیژی خێزانی لە ئەڵمانیا زیاتر لە 500 ژن کوژراون

بەهۆی توندوتیژی خێزانی لە ئەڵمانیا زیاتر لە 500 ژن کوژراون

 

بەپێی ڕاپۆرتی پۆلیسی تاوانی فیدراڵی ئەڵمانیا، ساڵی ڕابردوو 509 ژن بەهۆی توندوتیژی خێزانی لە ئەڵمانیا کوژراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ساڵی ڕابردوو ٩٠٣ ژن بوونەتە قوربانی کوشتن و کوشتنی بە ئەنقەست و لە زیاتر لە نیوەی حاڵەتەکاندا ئەنجامدەرانی ئەو کوشتنانە ئەو کەسانە بوون کە لە قوربانییەکە نزیک بوون.

هەروەها لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە گشتی زیاتر لە ٢٥٦ هەزار کەس ڕووبەڕووی توندوتیژی خێزانی بوونەتەوە کە بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی ٦.٥% زیادی کردووە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان لە ئەڵمانیا لە هەر کاتژمێرێکدا ١٣ ژن تووشی توندوتیژی خێزانی دەبن.

زیانگەیاندن بە جەستەی مەترسیدار، دەستدرێژی سێکسی، زەوتکردنی ئازادی، لەشفرۆشی زۆرەملێ و کوشتن لەو تاوانانەن کە لەم ئامارەدا هاتووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top