بەڕێوەبەری گشتی, لەگەڵ ئەندامان و لێژنەی ئەزموونەکانی لقی پاریزگای هەولێر کۆبۆوە

بەڕێوەبەری گشتی, لەگەڵ ئەندامان و لێژنەی ئەزموونەکانی لقی پاریزگای هەولێر کۆبۆوە


ئەمڕۆ چوارشەممە,٥-٦-٢٠٢٤, بەسەرپەرشتی مامۆستا ''لقمان سعید صدیق'' بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر وەک سەرۆکی لقی ئەزموونی لە پارێزگای هەولێر, بەئامادەبوونی, یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بۆ کاروباری تەکنینی و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردن و بەڕێوەبەری تەکنیکی و ئەزموونەکان و بەرپرسی ئەزموونەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر, لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان وەک ئەندام لە لێژنەی لقی ئەزموونی پارێزگای هەولێر و بەرپرسی هۆبەی ئەزموونەکان لە پەروەردەی قەزاکان کۆبۆوە.
شایەنی باشە, سەرجەمی تەوەری کۆبوونەوەکە لەگەڵ نزیک بوونەوەی ئەزموونە گشتییەکان, بریتی بوو لە ئامادەکاریی تەواو بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە, هەروەها سەرجەم هۆڵی ئەزموونی لە پارێزگای هەولێر ئامادەکاری تەواوی بۆ کراوە, لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری گشتی, جەختی لە کەم و کوڕیییەکان کردەوە هەر لە ڕووی تەکنیکی و دابینکردنی کارەبا و ئاوی خوارنەوە و فێنک کرەوە بۆ تەواوی هۆڵەکان, لەلایەکی تری کۆبوونەوەکە بەڕێوەبەری گشتی, چەندین ڕێنمایی تایبەت بە ئەزموونە گشتییەکان بۆ ئامادەبووان خستە ڕوو و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن,

Top