یاسا: مافی نیشتەجێبوون (حق السكنی)

یاسا: مافی نیشتەجێبوون (حق السكنی)

كاتێك ژن تەڵاق دەدرێت یان جیا دەبێتەوە لە مێردەكەی، دەتوانێ داوا بكات لە دادگا بە مانەوەی لەو ماڵە یان ئەو شوقەیەی كە موڵكی مێردەكەیەتی بۆ ماوەی سێ ساڵ، بە بێ كرێ، تەنانەت ئەگەر مێرد هەستابێت بە بەخشینی خانوو یان شوقەكە بە كەسێكی دیكە پێش تەڵاقدانی ژنەكەی. مەرجەكانی مافی نیشتەجێبوون: نابێت ژنەكە هەموو یان بەشێكی خانوو یان شوقەكە بە كرێ بداتەوە، نابێت هیچ كە سێكی دیكە لەگەڵ خۆیدا نیشتەجێ بكات جگە لەوانە نەبێت كە لە ژێر دایەنیكردنیدان، نابێت هیچ زیانێك بە خانوو یان شوقەكە بگەیەنێت، جگە لەو زیانە نەبێت كە لە بەكارهێنانی ئاسای دەكەوێتەوە. ژن لەم مافە بێبەش دەبێت لە كاتێكدا كە: ئەگەر هاتوو هۆكاری تەڵاق یان لێك جیاكردنەوەكە ناپاكیی هاوسەری یان لاساری بوو، ئەگەر هاتوو ڕازی بوو بە تەڵاق یان بە جیابوونەوەكە، ئەگەر هاتوو جیابونەوەكە بەهۆی خولعەوە بوو، گەر هاتوو ئافرەت بە شێوەی سەربەخۆ خاوەنی خانوو یان شوقەی نیشتە جێبوون بوو.

 

Top