ســـەرکـــەوتــنـــى لــــۆژیــــك و دیپلۆماسی و كوردستانی بەهێز وخۆڕاگر

ســـەرکـــەوتــنـــى لــــۆژیــــك و دیپلۆماسی و كوردستانی بەهێز وخۆڕاگر

هەنگاوە لۆژیكانە و وردبینانەكانی مەسروور بارزانی ، سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەر لە سەرەتای دەستبەكاربوونییەوە ، لە رووی دیپلۆماسی و سیاسی بەتایبەتی چارەسەری پرسە گرنگ و هەستیارەكانی نێوان هەولێۆ و بەغدا پلانی ستراتیژی و گشتی بووە بەشێوەیەك كە لەماوەی رابردوو بە پلان و پێشنیاری گونجاو و چارەسەر بۆ بەدەستهێنانی مافەرەواكانی خەڵكی كوردستان هەمیشە هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ كۆتایی هێنان بۆ كێشە وئاستەنگانە .
گرنگترین ئەو هەنگاو و پلان و نەخشانەی كە كاری رژدی لە سەر كردووە لە سەر گشت هێزولایەنە سەرەكییەكانی عێراق ، بەتایبەتی كە هەلومەرجی ناوچەكە و جیهان بەرەو گۆرانكاری دەروات ، بریتیی بووە لە پرسی چارەسەركردنی هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان و ئینجا كڕینی غاز لە هەرێمی كوردستان بەتایبەتی كە وڵاتانی زڵهێزی وەك ئەمەریكا و فەرەنسا و یەكێتیی ئەوروپا و نەتەوە یەكگرتووەكان بەردەوام لە سەر هێڵ بوونە بۆ چارەسەری ئەو كێشانە ، هەروەها یەكێكی تر لەو كێشانە چارەسەری ماددەی 140ی دەستوور و بەتایبەتی ناوچە جێی ناكۆكەكان و زەوییە كشتوكاڵییەكان و جوتیاران كەركووك و دەروەربەری و ئینجا پرسی مووچە و بودجەی شایستەی خەڵكی كوردستان بە پێی دەستوور ، نابێت ئاماژەی پێی نەكەین كە لەماوەی رابردوو هەندێك گروپ ولایەن چ لە بەغدا و نێوخۆیی كوردستان هەوڵەكانیان بەرەو تێكدانی ڕێككەوتن و ساردكردنەوەی پەیوەندییەكانی بەغدا و هەولێر بوون ، ئەوەش نەك تەنها زیانی بۆ هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی یاسایی ودەستوور هەبوو ، بەڵكو لە هەماكاتیشدا زیانی بۆ بەغداش هەبوو بە شێوەیەكی گشتی .

هەر بۆیە ، هەموو ئەو دیداروكۆبوونەوەكانی ڕێزدار مەسروور بارزانی ،سەرۆكوەزیرانی كوردستان لەگەڵ لایەنەكانی عێراقی جارێكی تر ئاماژەن بەو سەركەوتنی سیاسەت و دیپلۆماسی حكوومەتی كوردستان و مامەڵەكردنی ژیرانە و لۆژیكانەی هەولێری پایتەخت بەرامبەر بەغدا بۆ داكۆكیكردن و چەسپاندنی مافەرەواكانی خەڵكی كوردستان، لە هەمانكاتیشدا ئەو خەونە نەزۆك و هەوڵە تێكدەرانەیە پووچەڵا دەكاتەوە كە لە ماوەی رابردوو زیانی گەورەی بە پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا گەیاندبوو و هەنگاوەكانی رابردوو و ئەمرۆش هەموویان نیەتی راستگۆیانە و ڕاشكاوانەی چارەسەری كوردستان بەرامبەر عێراق پیشان دا .
هەموو ئەو جموجوڵە سیاسی و دیپلۆماسییانە چ لە سەر ئاستی ناوچەكە و نێودەوڵەتیی و عێراقیش بە تایبەتی لە لایەن مەسروور بارزانی ، سەرۆك وەزیرانی كوردستان ، وایكردووە كە پشتیوانی بەهێزی لە رووی نێودەوڵەتیی بۆ مافەرەواكانی هەرێمی كوردستان بەدەستهێنانەوە ، بۆیە بینیمان لە ماوەی رابردوو پشتیوانیكردنی جۆبایدن ،سەرۆكی ئەمەریكا و وڵاتانی ئەوروپا و ناردنی شاندی جیاواز بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوهەولێر وبەغدا بەتایبەتی لە پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان و ئینجا پرسی مووچە و بودجەی خەڵكی كوردستان ، سەردانە بەردەوامەكانی سەرۆكوەزیرانی كوردستان بۆ بەدغدا وكۆبوونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی بەغدا ، گفتوگۆو لەیەكتر تێگەیشتن ئاماژەن بۆ سەركەوتنی لۆژیك و دیپلۆماسی مەسروور بارزانی و بەرەو چارەسەری كێشەكان و ڕێككەوتن لەگەڵ كوردستان .
ناكرێت هەڵوەستە لە سەر ئەو نەخشەڕێگە و هێڵە گەشەكردن و پلانە ئابوورییەی كە سەرۆكوەزیرانی كوردستان لەماوەی رابردوو و ئێستاشدا نەكەین كە گڕێدراوە ، بەو نەخشە ڕێگە ستراتیژییەكەی كە وابریارە هەر بە شێوەیەكی بەرفراون لە زاخۆوە تا فاو و ئینجا وڵاتانی ئەوروپایی دەروات نەكەین ، هەرێمی كوردستانیش بەدەر نییە لە بەشداریكردن لەو پرۆژە گرنگ وستراتیژییە كە زیاتر پێشكەوتن و گەشەسەندنی هەرێمی كوردستانی لێدەكەوێتەوە ، مەسروور بارزانیش ، بە توانا سیاسی و دیپلۆماسی و ئیداری و ئابوورییەكانی هەوڵی داوە كە هەرێمی كوردستانیش رۆڵی گرنگ لەو پرۆژەیەدا هەبێت لەپێناو پارێزگاریكردن لە سەقامگیری و گەشەسەندنی زیاتر كەرتی ئابووری و بازرگانی .
هەموو هەنگاوەكانی رابردوو وئێستای سەرۆك وەزیرانی كوردستان ، ئاماژەیە بەوەی كە مەسروور بارزانی ، هەمیشە لە خەم و پەرۆشی مافەرەواكانی خەڵكی كوردستانە ، بە بێ جیاوازی ، لە هەمانكاتیشدا ئەو هەنگاوە ستراتیژیانە وایانكردووە كە ئەو شەڕو هێرشە چەواشەكاری و گەوجاندنانە بەرامبەر بە حكوومەتی كوردستان بەرەو پووكانەوە وشكستخواردوویی چوون ، چونكە سەرۆكوەزیرانێك بە هەموو توانایەك بۆ گەل ونیشتیمانەكەی تێبكۆشێت و بەرگری لە سەروەری نیشتیمانەكەی بكات ، ئەوا سەركەوتن و سەربڵندی چاوەرانی دەكات ، چونكە بارزانی پێیوایە ، دەبێت خەڵكی نیشتیمانەكەی هەمیشە پلەیەك بێت و پاشكۆ نەبێت و نەچەوسێتەوە ، دەبێت مافەرەواكانی پێبەخشرێت و چونكە هەرگیز ئێمە چاومان لە خێر و دەستی هیچ لایەن و دەوڵەتێك نەبووە و نابێت .
بەتایبەتی كە پێگەی هەرێمی كوردستان لە رووی جیۆسیاسی و جیۆ ئابوورییەوە خاوەن سەنگ و پێگەی خۆیەتی لە سەر ئاستی ناوچەكە و نێودەوڵەتییەوە و رۆژ بە رۆژیش گروپ ولایەنە عێراقییەكان زیاتر دەگەنە ئەو باوەری كە سیاسەتی نكۆڵیكردن و گەمارۆدان بۆ سەر هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی سەركەوتوو نەبووە ، بۆیە ، باشترین هەنگاو ڕێككەوتن و لۆژیك و لەیەكتر تێگەیشتنە ، بەتایبەتی كە مەسروور بارزانی ، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بەهێز وخۆڕاگر سیمبوڵی تێكشكاندنی ئاستەنگ و كۆسپ و قەیرانە بە پشتیوانی خوا و خەڵكی كوردستان ، هەنگاو سیاسی و دیپلۆماسییەكانیشی بەرەو داهاتوویەكی پڕمتمانە و سەقامگیری و ئاسۆیەكی گەش و تێكشكانی نەیارەكانێتی .

Top