سەرژمێری گشتی عێراق یان گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم،
لە کۆتایدا ئەوەی ڕاستەوخۆ پێیان نەکرا بەرامبەر نەتەوەکەمان، بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان،ناڕاسەوخۆ و بەبیانوی سەرژمێری گشتیەوە، سەدان هەزار خێزانی کوردی ئەو ناوچانە، لە زێدی خۆیان دەردەکەن بە بیانوی ئەوەی دانیشتووی ئەو شوێنانە نین کە سەرژمێریەکەی تێدا دەکرێت،
هەر بە بیانووی سەرژمێریەوە چەندین خێزانی عەرەب هێنراونەتە ئەو ناوچانە، بە بیانووی دەوام کە زۆرینەیان دەوامی پۆلیس و سەربازی دەکەن، کە ئێستا لەو ناوچانە دەوام ئەکەن ماڵەکانیان لە خوارووی عێراقەوە هێناوە بۆ ئەو شوێنانە، و دوای سەرژمێری ڕێژەیان زیاد دەکات دەبنە ئەمری واقع و بنەچەیان لەو شوێنانە دادەکوتن دوای چەند ساڵێیتر، مادەی ١٤٠ لەسەر ئەو کوردانە جێ بەجێ دەکرێت کە دوای سەرژمێری ٢٠٢٤ لە کەرکووک نەبوون، ئەبێت بڕۆنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان کە لێی نیشتەجێن،
بۆیە ئەگەر بە ئاگا نەیەین و لەم چەند ڕۆژەی ماوە هەموو هەوڵەکانمان لە بازنەی خزمەتکردن بە نەتەوە نەخەینە گەڕ، دواتر پەنجەی پەشیمانی دەگەزین و هیچمان پێ ناکرێت،
ئەوەی لێی بێ ئاگایە بەرپرسانن، چونکە ئێستاش نازانن لێکەوتەکانی دوای سەرژمێری چی ڕوودەدات و چۆن حسابی لەسەر دەکرێت، وەکو دیاری کردنی ژمارەی کورسی پەڕلەمان، یان بودجە بە پێی ڕێژەی ژمارەی دانیشتوان دەنێردرێت بۆ شارەکان یان خزمەتگوزاری هەر بە پێی ڕێژەی دانیشتوان دەبێت، زۆر شتی تر کە گومان دەکەم وەکو تەڵەیەک بێت، کە هیوادارم وا نەبێت،
چارەسەر ئەوەیە ڕآگەیاندنی هەموو حیزبەکان تەرخان بکرێت، بۆ ئاڕاستەکردنی خەڵک بەجدی بۆ سەرژمێریەکە و مەترسیەکانی نەچوونی خەڵک بۆ ناوچەکانیان لە کاتی پرۆسەکەدا، کە کوردی دانیشتوی سلێمانی و هەولێر و دهۆک لەو ڕۆژەدا لە شوێنە ڕەسەنەکانی خۆیان ئامادەییان هەبێت و حیزبەکانیش هاوکاری مادیان بکەن، چونکە ئەگەر ئەوان نەبن ئەو حیزبانە وەکو هەموو شارەکانی تری عێراق کە وەکو میوان ئامادەییان دەبێت، زۆر شتیتر کە هیوادارم وا نەبێت، وە حسابی لەسەر نەکرێت، تاکو ئێستاشی پێوە بێت حیزبەکان تای هەڵبژاردن بەری نەداون و ئامادەیی ئەوەیان نیە بەیەکەوە شیکاری لێکەوتەکانی بکەن، وەکو هەموو جارێک دوای پرۆسەکە شیکار دەکەین،
فەرمان عمر سعید