زاخۆ بەرەوو لوتكە هەنگاو دەنێ
زاخۆ بەرەوو لوتكە هەنگاو دەنێ
لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی یانەی وەرزشی زاخۆ ئەم وەرزە جیاواز لە سەرجەم یانە كوردستانییەكانی بەشدار لە خولی پیشەگەرانی عێراقییە، چونكە ئاست و ئەنجامی بەرچاوە و قۆناغی باشی بڕیوە لە خولەكە، كارگێڕیی یانەی زاخۆ ئەم وەرزە لەگەڵ بڕیاری باشتربوونی ئاستی تیپەكەی گرێبەستی لەگەڵ ڕاهێنەری قەتەری تەلال بلوشی ئەنجامدا بۆ ئەوەی بتوانێ تیپێكی تەواو جیاواز دروست بكات، جگە لەوەش تیپەكە چەندین گرێبەستی باشی ئەنجامدا لەگەڵ یاریزانانی ئەستێرە بۆ ئەوەی لە خولی عێراقی ڕكابەری لە سەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە بكات، یانەی زاخۆ لە كۆی ئەنجامدانی 28 یاری لە خولەكە خاوەنی 49خاڵە و پلەی چوارەمی ریزبەندی یانەكانی گرتووە، 12 یاری براوە بووە و 13 یاریش یەكسان بوون و تەنیا لە سێ یاری دووچاری شكست هاتوونە، یانەی زاخۆ بەرنامەی دوور مەودای هەیە بۆ ئەوەی تیپەكە بباتە یەكەمی ریزبەندی یانەكان و هەنگاو هەنگاو كەر لە سەر باشتر بوونی تیپەكە دەكات و یانەكە ئێستا خاوەنی زۆرترین هاندەرانی وەرزشییە و خاوەن یاریگایەكی نێودەوڵەتی و چەندین یاریزانی ئەستێرەی بیانییە، كارگێڕیی یانەكەش دەیەوێت ساڵ بە ساڵ تیپێكی بەهێزت دروست بكات بۆ ئەوەی ململانێ سەرجەم یانەكانی عێراقی پێ بكات.