نیاز محەمەد یانەی هەولێر تایبەتە لە دڵی من

نیاز محەمەد یانەی هەولێر تایبەتە لە دڵی من

نیاز محەمەد یانەی هەولێر تایبەتە لە دڵی من
یانەی تەلەبەی شاری بەغداد ئەم وەرزە توانی نیاز محەمەدی یاریزانی پێشووی یانەی وەرزشی هەولێر بباتە ریزی یانەكەی بۆ بەهێزكردنی ریزی پێكهاتەی یانەكەی لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی، ئەم یاریزانە كوردەی شاری هەولێریش لەگەڵ یانەكەی شاری بەغداد تا ئێستا توانیویەتی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات لە خولی پیشەگەرانی عێراقی و بۆتە جێگای متمانەی یانەكەی، و لە دواین یاری تیپەكە بە باشترینی یارییەكە دەستنیشان كرا، لەم بارەشەوە نیاز محەمەد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" سوپاس بۆ خوای گەورە بارودۆخم زۆر باشە لەگەڵ یانەی تەلەبە و هەست بە دڵخۆشیەكی زۆر دەكەم، یاریزانان و دەستەی كارگێڕیی و دەستەی ڕاهێنەران زۆر رێزم دەگرن لەگەڵ یانەكە بەیەكەوە دەتوانین كاری باش بكەین، ئامانجی منیش وەكو یاریزان ئەوەیە ئەمساڵ بتوانین لە چوار یانەكەی پێشەوەی ریزبەندی یانەكان بین، لە ساڵانی داهاتووش ڕكابەری لەسەر نازناوەكان بكەین، لەبارەی باردۆخی یانەی هەولێر كە پێشووتر لەم یانەیە یاری كردوە گوتی" یانەی هەولێر یانەیەكی تایبەتە لە دڵی مندا جیاوازە لەگەڵ هەموو ئەو یانانەی یاریم بۆی كردوە، چونكە یانەی دایكە و سەرەتای یاری كردنم لەم یانەیە بوومە و ماوەیەكی زۆر یاریم بۆی كردووە،هەركاتێك یانەكە ئەنجامی خراپ بێت پێی دڵ گران دەبم، هەولێر یانەیەكی گەورەیە پێویستە لە سەر ئێمە و هاندەران و حكومەتی هەرێم پشتگیری یانەكە بكەین و كەسانی شایستە لە بەرێوەبردنی ئەو یانەیە دابنێن.

Top