یاریزانێكی كورد نازناوی جامی باسكەی عێراقی بەرز كردەوە

یاریزانێكی كورد نازناوی جامی باسكەی عێراقی بەرز كردەوە

یاریزانێكی كورد نازناوی جامی باسكەی عێراقی بەرز كردەوە
یاری باسكە یەكێك لەم یارییانەی كەوا لە ئاستی كوڕان لە شارەكانی كوردستان گرنگی پێویستی پێ نەدراوە، بەڵام چەندین یاریزانی ئاست بەرز لە شارەكانی كوردستان بوونیان هەیە و بە ناچاری ڕوویان لە یانەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقی كردووە، محەمەد عەبدولخالق یەكێك لە یاریزانە كوردەكانی شاری هەولێر ئەمساڵ لەگەڵ یانەی دیفاع جەوی شاری بەغداد توانی نازناوی خولی یانەكانی عێراقی بەدەست بهێنێت لەم بارەشەوە محەمەد عەبدولخالق بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" هەستێكی یەكجار خۆش بوو بۆمن وەكو یاریزانێكی كوردی شاری هەولێر توانیم نازناوی جامی یانەكانی عێراقی لەگەڵ یانەی دیفاع جەوی بەدەست بهێنم، گوتیشی " ئێمە تەنیا دوو یاریزانی كورد بووین توانیمان ڕۆڵی گرنگ بگێرین لەگەڵ یانەكە، لەبارەی چارەنووسی خۆشی بۆ وەرزی تازەی خولەكە گوتی" باوەڕ ناكەم گرێبەستەكەم تازە بكەمەوە هەر چەندە ژمارەیەكی زۆری یانەكانی عێراقی داوای گرێبەستیان لێم كردووە، بۆمنیش وەكو یاریزان پاڵەوان بوون شانازی كردنە، لەبارەی بەرپرسانی وەرزشی كوردستانیش گوتی" هیوادارم یانەكان بتوانم بەشێوەیەكی جوان و پێویست خزمەتی شارەكانی كوردستان بكەم و بتوانین بە هەموومان ئەو گەنجە باشانەمان بگەرێنینەوە ناو ژیانی وەرزشی و پەنا بەخوا سەركەوتنی گەورە بەدەست دەهێنین.

Top