چۆن دەرگای پلاستیكی بە شێوەیەكی كاریگەر پاك بكەینەوە؟

چۆن دەرگای پلاستیكی بە شێوەیەكی  كاریگەر پاك بكەینەوە؟

دەرگای پلاستیكی ئاسانە بۆ دانانی لە ماڵەوە و دیمەنێكی سادەی هەیە، بەڵام پێویستی بە گرنگیدانێكی ورد بە پاكوخاوێنی هەیە، بۆ ئەوەی دەرگا پلاستیكەكانی ناو ماڵەكەت بە شێوەیەكی دڵخواز پاك بكەیتەوە، پێویستە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە پەیڕەو بكەیت.

پاودەری سۆدەی نان: گیراوەیەك لە سێ كەوچك سۆدەی نان و كەوچكێك ئاو ئامادە بكە، ئەو پێكهاتەیە بە چەقۆ یان فڵچەی ددان تێكەڵ بكە، تاوەكو گیراوەكە لە مەعجونی ددان دەچێت لە یەكگرتووییەكەدا. بەڵام ئەگەر تێبینیی ئەوەت كرد كە هەویرەكە زۆر شلە، یان زۆر ڕوونە، بەپێی پێویستی سۆدەی نان یان ئاوی زیاتری تێبكە، دەرگا پلاستیكەكان بەو هەویرە و بە فڵچەی ددان بشۆ، هەویرەكە بۆ ماوەی ٣٠ خولەك بەجێ بهێڵە، سۆدەی نانەكە پیسییەكە شل دەكاتەوە، دواتر   بە بەكارهێنانی خاولییەك كە بە ئاو تەڕ كراوە هەویرەكە لێ بكەرەوە،  دوای ئەوە دەرگاكە بە گیراوەیەكی قاپشۆر بشۆ، دواتر ئاوی پێدا بكە و دواجار بە خاولی وشكی بكەرەوە.

ئامادە كردنی: شیلان عەلی

Top