هەوڵی ئەڵمانیا و چەند وڵاتێکی ئەوروپی بۆ بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران
دوێنێ دووشەممە 27ی ئایار، دیپلۆماتکارانی ئەورووپایی لە نێویاندا ئەڵمانیا، بە پشتبەستن بە فەرمانی دادگا لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا، هەوڵ دەدەن سوپای پاسداران بخەنە ناو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.
ئەڵمانیا لە نێو ژمارەیەک وڵاتی دیکەدا داوای لە دەسەڵاتی یاسایی یەکێتی ئەوروپا کردووە بەدواداچوون بۆ بڕیارەکەی دادگای دوسلدۆرف بکەن، کە دەریدەخات دەزگایەکی حکومەتی ئێران بەرپرسیار بووە لە ئاگرکەوتنەوە لە کەنیسەی جولەکەکان (کەنیسەکان) لە شاری… بوخوم.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دیپلۆماتکارانی یەکێتی ئەوروپا بە ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانییان ڕاگەیاندووە، کە دەزگای خزمەتگوزاری یاسایی یەکێتی ئەوروپا پشتڕاستی کردەوە کە ئەم سزایە دەتوانێت بەس بێت بۆ سزادانی سوپای پاسداران.
گوڵان: سەردار خەلیل