لە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا؛ 589 منداڵ گیانیان لەدەستداوە
بەپێی داتاکانی داواکاری گشتیی ئۆکرانیا، لە ئەنجامی هێرشەکانی ڕووسیا، ٥٨٩ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٦٨١ منداڵیش برینداربوون.
لە بەیاننامەیەکدا کە لە هەژماری تێلێگرامی داواکاری گشتی ئۆکرانیا بڵاوکراوەتەوە، زانیاری لەسەر ئەو منداڵانە بڵاوکرایەوە کە لە ئەنجامی شەڕی ئۆکرانیا گیانیان لەدەستداوە یان برینداربوون.
لەم بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە سەرەتای شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینەوە لە ئەنجامی هێرشەکانی ڕووسیا ٥٨٩ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەزار و 1٦٨١ منداڵیش بریندار بوون.
سێرگی لیساک، سەرۆکی ئیدارەی سەربازیی ناوچەی دنیپرۆپترۆڤسک لە هەژماری بەکارهێنەری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاندووە، لە هێرشە مووشەکییەکەی دوێنێی ڕووسیا بۆ سەر شاری کریڤی ریگ كوژراو و بریندار زۆرهەن، چالاکییەکانی گەڕان و ڕزگارکردن تا ئەمڕۆش بەردەوامن.
لیساک ڕایگەیاند، بەپێی ئەو زانیاریانەی ئەمڕۆ دەستیان کەوتووە، تەرمی بێ گیانی ژنێك و سێ منداڵەکەی لە ژێر داروپەردووی شوقەیەکدا دۆزراونەتەوە.
سەردار خەلیل