لە هێرشێك بە ئۆتۆمبێل بۆ سەر خەڵك ٨٠ کەس کوژران و بریندار بوون
لە ئەنجامی ئەم ڕووداوەدا ٣٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون
پۆلیسی چین ڕایگەیاند، لە پارێزگای گوانگدۆنگ کەسێک ئۆتۆمبیلەکەی هێرشی کردە سەر کۆمەڵێک هاووڵاتی کە خەریکی وەرزش بوون، لانیکەم ٣٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٣ کەسیش برینداربوون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی چین، کە ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئەم مانگە بڵاوکراوەتەوە، ئەم ڕووداوە ئێوارەی دوێنێ لە کۆمەڵگەی وەرزشی ناوچەی ناوەندی شاری ژوهای ڕوویداو، دوای گەیشتنی هێزی فریاگوزاری بەخێرایی بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم ڕووداوە "دڵ هەژێنە" بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ٣٥ کەس و برینداربوونی ٤٣ کەسی دیکە.
ڕۆژی دووشەممە دەسەڵاتداران ڕوودانی ڕووداوێکی لەو شێوەیەیان ڕاگەیاندبوو، بەڵام پۆلیس تەنیا برینداربوونی لەم هێرشەدا ڕاگەیاندبوو.
هەروەها ئاماژەشیان بەوەدا كە ئەم شۆفێرە تەمەن 68 ساڵە بەناوی "فان مۆ" دەستگیرکراوە و لە یەکەم لێپرسینەوەیدا دانی بەوەدانا کە ئەو کارەی کردووە چونکە كێشەی خێزانیی هەبووە و ناڕازی بووە لە مەرجەکانی جیابوونەوەی لە هاوسەرەكەی و دابەشکردنی موڵک و ماڵی.
ئەم ڕووداوە لە سەروبەندی نمایشی ئاسمانی "ژوهای" لەم شارە ڕوویداوە،
هەروەها لێکۆڵینەوە لەم ڕووداوە هێشتا بەردەوامە.
گوڵان: سەردار خەلیل