ڕێگەی دروست بۆ ئەوەی بۆنەكەت بۆ ماوەیەكی زۆر بمێنێتەوە

ڕێگەی دروست بۆ ئەوەی بۆنەكەت بۆ ماوەیەكی زۆر بمێنێتەوە

هەندێك بۆن بە خێرایی دەڕۆن، هەندێكی دیكەیش ماوەیەكی زۆر دەمێننەوە، لێرەدا چەند ئامۆژگاریەك دەخەینەڕوو بۆ ئەوەی بۆنەكەت بۆ ماوەیەكی زۆر بمێنێتەوە.

• بەكارهێنانی بۆن ڕاستەوخۆ دوای دووشكردن یارمەتی پێست دەدات بۆنەكە بە ئاسانی هەڵبمژرێت، ئەمەش وا دەكات بۆنەكە زیاتر بمێنێتەوە، هەروەها پێستت بە زەیت مەساج بكە لەو شوێنانەی كە دەتەوێت بۆنیان لێ بدەیت، پاشان بۆنی دڵخوازت بپرژێنە.

•   بۆن بدە لە شوێنە گەرمەكان وەك مل، پشت گوێ، ناوچەی سنگ، ئەم شوێنانە یارمەتیدەر دەبن بۆ بڵاوبوونەوەی بۆن بەسەر هەموو جەستەدا، هەروەها وا دەكات بۆنەكەت بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێكی زۆر بمێنێتەوە .

•     بەپێی جۆری پێستت بۆنەكەت هەڵبژێرە، بە پێچەوانەی پێستی چەور پێستی وشك بەرگری لە تەمەندرێژیی بۆن ناكات، بۆیە كەمێك زەیتی جەستەی بێ بۆن بدە لە پێستت، پاشان خۆت بۆندار بكە بۆ ئەوەی بۆنەكەت بە یەكسانی بمێنێتەوە.

ئامادەکردنی: شیلان عەلی

Top