پێنجەمین دیداری نێودەوڵەتی كارتۆنی كوردی دەستیپێكرد

پێنجەمین دیداری نێودەوڵەتی كارتۆنی كوردی دەستیپێكرد

ئەمرۆ یەكشەممە ڕێكەوتی 26/5/2024 لە شاری سلێمانی, پێنجەمین دیداری نێودەوڵەتی كارتۆنی كوردی تایبەت بە پۆرترێت بۆ رۆمانووسی گەورەی كورد ( یەشار كەمال) بەڕێوەچووكە 67 كاریكاتێرست لە 40وڵاتەوە بەشدارییان تێیدا كردووە.

پێنجەمین دیداری نێودەوڵەتی كارتۆنی كوردی دەستیپێكرد

ناوەندی 7 ڕەنگە بە هاوكاری بەرێوەبەرایەتی هونەری شێوەكاری سلێمانی پێنجەمین دیداری نێودەوڵەتی كارتۆنی كوردی سازكرد بە نمایشی پۆرترێتی تایبەت بە نووسەری دیاری كورد (یەشار كەمال) كە لە پیشانگەكەدا هونەرمەندانی بەشداربوو بەرهەمەكانیان بە ئەندازەی  A3نمایش كردووە.

پێنجەمین دیداری نێودەوڵەتی كارتۆنی كوردی دەستیپێكرد

ئەم دیدارە كە لە مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنەسوورەكە بەڕێوەچوو,لە یەكەم ڕۆژی كردنەوەیدا ژمارەیەك هونەرمەند و كەسایەتی شاری سلێمانی ئامادەی رێوڕەسمەكە بوون كە بڕیار وایە بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بەردەوام بێت,هەروەها پێشانگەكە دوو كاتی جیای بۆ دیاریكراوەو میوانان و هونەردۆستان دەتوانن سەردانی پێشانگەكە بكەن,كاتژمێر 10ی بەیانی تاوەكو 1ی نیوەڕۆ هەروەها كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ تاوەكو 8ی ئێوارە كراوە دەبێت.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

پێنجەمین دیداری نێودەوڵەتی كارتۆنی كوردی دەستیپێكرد
پێنجەمین دیداری نێودەوڵەتی كارتۆنی كوردی دەستیپێكرد
Top